
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سهرۆكى یهكێتیی نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بە یاوەری د. هاوڕێ شێخ دارۆ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/زانیاری سەردانی شاری کەرکوکی کرد و لەلایەن رەفعەت عەبدوڵا، ئاسۆ مامەند و رزگار حاجی حەمە، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوک و ژمارەیەک لە ئەندامانی سەرکردایەتی و هەڤاڵانی یەکێتییەوە بە گەرمی پێشوازیلێکرا
لە یەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی کە مەبەست لێی بەدواداچوون بوو بۆ جێبەجێکردنی بەڵێنەکانی یەکێتی و دانانی پارێزگار کە لە کاتی هەڵبژاردندا بە کەرکوکییەکان درابوو لە بارەگای مەکتەبی سیاسی لەگەڵ زانایان و مامۆستایانی پایەبەرزی ئایینیی کەرکوک کۆبووەوە.
سەرۆک بافڵ رۆڵی بەرچاوی زانایان و مامۆستایانی ئایینی بەرز نرخاند لە پاراستنی بەهابەرزەکان و ئاشتی کۆمەڵایەتی و بەهێزکردنی گیانی برایەتی و رایگەیاند، یەکێتی هەمیشە بە چاوی رێز و پڕبەهاوە لە مامۆستایانی ئایینی دەڕوانێت کە لە بوارە جیاجیاکاندا خزمەت دەکەن و بەشێکی گرنگن لە هۆشیارکردنەوەی کۆمەڵگە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ستراتیژی یەکێتی لە کەرکوک روونکردەوە و وتی، لەم شارە خۆشەویستە ستراتیژمان بەشداریی هەموو نەتەوە و پێکهاتەکانە لە بەڕێوەبردندا و جەخت لە پاراستنی پێکەوەژیانی ئاشتییانە لە کەرکوک و پابەندبوون بە زامنکردنی مافی هەمووان دەکەینەوە.
هەر لە درێژەی سەردانەکەیدا بۆ کەرکوک، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی ناوشار و چەند شوێنێکی جیای کرد و چاویکەوت بە کەرکوکییەکان و گەنجانی شارەکە و لە نزیکەوە گفتوگۆی لەگەڵدا کردن لەبارەی ئیدارەی نوێ و خزمەتگوزاری لە شارەکە و پێداویستی خەڵک و ئەو کێشانەی کە رووبەڕوویان دەبێتەوە.
سەرۆک بافڵ بە کەرکوکییەکانی وت، بە سیاسەتی چەپکە گوڵەکەی مام ئیدارەی کەرکوک دەدەین و خزمەتی دەکەین، هەر بۆیە ئیدارەی نوێ و پارێزگار لە ماوەیەکی کەمدا توانییان لە هەموو رووەکانەوە خزمەتی بەرچاوی شارەکە بکەن و حکومەتی خۆجێییان خستە خزمەت خەڵکی خۆشەویستی کەرکوک.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە درێژەی قسەکانیدا سوپاسی رێبوار تەها، پارێزگاری کەرکوکی کرد و پشتیوانی خۆی بۆ دووپاتکردەوە و گوتی، لای ئێمە کەرکوک قودسی کوردستانە و هەر بەوجۆرە دەمێنێتەوە، هەمیشە خزمەتکردنی کەرکوک کاری لەپێشینەمانە، چونکە کەرکوکییەکان شایەنی هەموو خزمەتێکن.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









