
SNN
شارەزایەکی کەشناسی رایدەگەیەنێت، شەممە تەواوکەی مانگی رەمەزانە و یەکشەممە دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی رەمەزانی پیرۆز.
شاڵاو هیدایەت، شارەزای کەشناسی رایدەگەیەنێت، رۆژی یەکشەممە 30ی ئادار جەژنی ڕەمەزانەو ڕۆژی شەممە 29ی ئادارتەواوکەری مانگی ڕەمەزانە.
ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی شەممە مانگ لە وڵاتانی ئەوروپا و ئەفەریقیا و ئوستراڵیا و زۆرینەی ئاسیا و هەرێم و عێراق و سعودیە و تورکیا و ئێران و دەوریان نابینرێت بەچاوی ئاسایی، بەڵام لەڕێگەی تێلیسکۆپ و ئامێری پێشکەوتوو دەتوانرێت ببینرێت.
هاوکات، هەمان ڕۆژ دەتوانرێت مانگ لەبەشێکی زەریای ئەتڵەسی و ئەمەریکای باکورو زەریای هێمن هەندێک ناوچەی تری زەوی بەچاوی ئاسایی ببینرێت گەر بارودۆخی کەشو هەوا لەبار بێت.
ئاماژەی بەوەکردووە، رۆژی یەکشەممەش مانگ دەتوانرێت لەتەواوی وڵاتانی ئاسیاو ئەوروپاو ئەمەریکاو ئەفەریقیاو ئوستڕاڵیاو وڵاتانی عەرەبی و هەرێم و عێراق ببینرێت بەچاوی ئاسایی لەهەمبەر لەباربوونی کەشوهەوا لەهەرشوێنێک.
ئەو شارەزای کەشناسییە دەڵێت: “بەو پێیە ڕۆژی شەممە بەرواری 29ی ئادار تەواوکەری مانگی ڕەمەزان دەبێت و ڕۆژی یە کشەممە 30ی ئادار جەژنی ڕەمەزانە، کەواتە ڕەمەزانی ئەمساڵ 29 رۆژ دەبێت”.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









