
SNN-
بە تۆمەتى رفاندن و دەستگیرکردن و کوشتنی ئەمریکییەکان وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، سزای بەسەر سێ بەرپرسی ئێرانیدا سەپاند.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سزایان بەسەر سێ بەپرسی ئێراندا سەپاندووە، کە لەناو وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئەو وڵاتە کاردەکەن، سزاکەش لە چوارچێوەی سیاسەتی زۆرترین فشاردایە.
لەناو لیستی سزاکانی ئەمریکادا رەزا ئەمیری موقەدەم، غوڵام حسێن محەمەدیان و تەقی دانشوەر هەیە، کە لە ناو وەزارەتی ئیتڵاعاتی ئێران کاردەکەن و ئەو سێ کەسە دەستیان لە رفاندن و دەستگیرکردن و کوشتنی ئەو ئەمریکییانەدا هەبووە، کە سەردانی ئێرانیان کردووە، لەوانە رۆبێرت لێڤینسۆن، کارمەندی ئێف بی ئای ئەمریکا.
رۆبێرت لێڤینسۆن لە ئازارى 2007ەوە لە دوورگەی کیشی ئێران ونبووە، بەڵام باس لە کوشتنی لە خاکى ئێراندا دەکرێت، وەزارەتی دەرەوەی ئێرانیش پێشتر رایگەیاندبوو، ئەو کەسە ئێرانی بە جێهێشتووە.
وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بە پێی بڕیاری ژمارە 14078ی ئەمریکا کە تایبەتە بە لێپرسینەوە لەو لایەنانەی هاوڵاتیانی ئەمریکا بە بارمتە دەگرن بۆ قازانجی خۆیان سزای بەسەر ئەو بەرپرسە هەواڵگرییانەی ئێراندا سەپاندووە.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026بڕیاری ئەمریکا بۆ جەنگی دژی ئێران بەکوێ دەگات؟
تهمموز 21, 2026100 دۆلار نزیکە لە 20 ملیۆن تمەن
تهمموز 19, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
9كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
9كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









