“یەكێتی خۆی بە بەشێك لە كەركوك دەزانێت و كەركوكیش بەشێكە لە یەكێتی”

سۆزان مەنسور، وتەبێژی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق | فۆتۆ: Rudaw
SNN-عەلی حەمە سەعید
پەرلەمانتارێكی كورد لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات سەردانی سەرۆكی یەكێتیی نشتیمانی كوردستان بۆ شاری كەركوك لەم كاتەدا و بەشێوازەی كە چووە ناو خەڵك و لە نزیكەوە گفتوگۆی لەگەڵ كردن، زۆر ڕەهەند لەخۆدەگرێت كە بەهیچ سەرۆك حزبێك ناكرێت.
سۆزان مەنسور، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەم سەردانەی (بافڵ جەلال تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتی بۆ كەركوك یەكەم سەردانی نییە بۆ ئەو شارە، بەڵكوو هەمیشە لە ساتە سەختەكاندا و ئەوكاتەی كە كەركوكییەكان پێویستیان بە یەكێتی هەبووە سەرۆكەكەی لە كەركوك ئامادەیی هەبووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، سەردانەكەی ئەمجارەی سەرۆك بافڵ بۆ كەركوك سەلمێنەری ئەوەیە كە یەكێتی كەركوكییەكانی تەنها بۆ دەنگدان ناوێت، بەڵكوو یەكێتی خۆی بە بەشێك لە كەركوك دەزانێت و كەركوكیش بەشێكە لە یەكێتی، بۆیە سەرۆكی یەكێتی دەیەوێت دڵنیایی بداتە كەركوكییەكان كە یەكێتی و كەركوك دوانەیەكی لێكدانەبڕاون.
ئەو پەرلەمانتارەی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، یەكێكی دیكە لە لایەنە جوانەكانی سەردانەكەی ئەمجارەی سەرۆكی یەكێتی بۆ كەركوك ئەوە بوو كە بەشێوەیەكی زۆر سادە و خاكییانە هاتە ناو خەڵكەوە و لە نزیكەوە گفتوگۆی لەگەڵ كردن، كە ئەمە بەهیچ سەرۆكێك ناكرێت بەوجۆرە بتوانێت بە بێ ترس تێكەڵ بە خەڵكەكەی ببێت و لە نزیكەوە گفتوگۆیان لەگەڵدا بكات.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









