
SNN-
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە سیئۆل رایگەیاند، ئاگرکەوتنەوە لە دارستانەکانی باشوری رۆژهەڵاتی کۆریای باشور کە نزیکەی هەفتەیەکە بەردەوامە، زیانی گەورەی بە وڵات گەیاندوە ئەمە بێجگە لەئەوەی تا ئێستا 26 گیان لە دەستدان تۆماركراوە، بووە بە رووداوی ئاگرکەوتنەوە لە مێژوی وڵاتەکەیدا.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، لی هان کیونگ، سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکان لە سیئۆل بە ئاژانسی فرانسی راگەیاندووە، ئەو ئاگرەی ماوەی هەفتەیەكە لە دارستانەكانی باشوری رۆهەڵاتی كۆریای باشور كەوتوەتەوە بەخێرایی بڵاودەبێتەوە و تەشەنە دەسەنێت، ئەوەش وایكردوە كە روبەری دارستانە زیانلێکەوتوەکان بگات بە (35) هەزار و (810) هێكتار كە بەراورد بەئاگرەكەی ساڵی (2000) بەروبەری (10) هەزار هێكتار گەورەترە.
باسی لەوەشکردووە، رووداوی ئاگركەوتنەوەكە زیانی گەورەی بە وڵات گەیاندووە، ئەمە بێجگە لە زیانە مرۆییەكان كە تا ئێستا (26) كەس بەهۆی ئاگر كەوتنەوەكە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەكی دیكەش برینداربوون.
سەرۆکی دەستەی بەڕێوەبردنی کارەساتەکانی كۆریای باشور ئاماژەی بەوەشکرد، ئاگر كەوتنەوەكە جەختی لە گۆڕانگاریەكانی كەشوهەوا كردەوە، چونكە تێكڕی باران بارینی ئەمساڵ بەگشتی و بەتایبەتی ئەو ناوچانەی ئاگرەكەی تیادا كەوتوەتەوە نەگەیشتوە بەنیوەی ساڵی رابردوو.
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









