
نەخشەی فراوانخوازی تورکیا
SNN
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، نیگەرانی وڵاتەکەی لەبارەی ئاڵۆزییەکانی ئەم دواییەی تورکیاوە دەربڕی و رایگەیاند، نایانەوێت هیچ وڵاتێکی هاوپەیمان ناسەقامگیری بەخۆیەوە ببینێت.
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانیی وڵاتەكەی لەو نائارامییەی لە تورکیا هەیە راگەیاند و گوتیشی، چاودێریی دۆخەکە دەکەن و نایانەوێت هیچ وڵاتێکی هاوپەیمانیان ناسەقامگیریی بەخۆیەوە ببینێت.
مارکۆ رۆبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بە رۆژنامەوانانی راگەیاند، نیگەرانیی خۆیان راگەیاندووە و نایانەوێت ناسەقامگیری لەو شێوەیە لە هیچ وڵاتێكی هاوپەیمانیان ببینن، هەر بۆیە بە وردییەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.
رۆژی سێشەممەی رابردووش، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەمیانی دیدارێكدا لەگەڵ هاكان فیدان، هاوتا توركییەكەی، نیگەرانیی واشنتنی لەبارەی خۆپیشاندانەكان و دەستگیركردنی خۆپیشاندەران لە توركیا راگەیاند.
ئاڵۆزییەکانی تورکیا دوای دەستگیركردنی ئەكرەم ئیمامئۆغڵو، سەرۆكی گەورەشارەوانیی ئیستانبوڵەوە دێت، کە بە تۆمەتی گەندەڵی و “پاڵپشتیكردنی رێكخراوی تیرۆریستی”، كە گەورەترین ركابەری رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆككۆماری توركیایە، خۆپیشاندانەكان لە سەرتاسەری توركیا دەستیانپێكرد و تاوەكو ئێستاش سەدان كەس دەستگیركراون.
خۆپیشاندەران حكومەتی توركیا و پارتی داد و گەشەپێدان (ئاكپارتی) كە پارتی دەسەڵاتداری توركیایە بە دەستگیركردنی ركابەرەكانی بە تۆمەتی ناڕەوا تۆمەتبار دەكەن و داوای ئازادكردنی ئیمامئۆغڵو دەكەن.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









