
SNN-
بەهۆی بڕیارێکی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکاوە سەبارەت بە پێدانی ڤیزا، پێشبینیدەکرێت یاریزانانی 43 وڵاتی جیهان لە بەشداریکردن لە مۆندیالی 2026 بێبەشبن، ئەم سزایەش دەتوانێت ببێتە هۆی وێرانکاری زیاتر لەسەر گەورەترین پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی لە تۆپی پێدا.
هەریەکە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا بە هاوبەشی میوانداریی پاڵەوانێتی مۆندیالی 2026 دەکەن.
پێشتر دۆناڵد ترەمپ کۆمەڵێک بڕیاری نوێی سەبارەت بە پێدانی ڤیزا بە هاوڵاتییانی بیانی بۆ وڵاتەکەی دەکردبوو، کە بەپێی بڕیارەکە پێدانی ڤیزا هاوڵاتییانی ژمارەیەک لە وڵاتانی جیهان ناگرێتەوە.
بەپێی ئامارێک هاوڵاتییان و یاریزانانی 43 وڵات بەهۆکاری قەدەغەی ڤیزا ناتوانن بەشداری لە پاڵەوانێتییەکانی مۆندیالدا بکەن.
روسیا، پاکستان، کۆنگۆی دیموکرات، ئێران و ڤەنزوێلا لەناو لیستی ئەو وڵاتانەدان کە ناتوانن بە هیچ شێوەیەک سەردانی ئەمریکا بکەن، بەشێک لە وڵاتانی دیکە بە مەرجی زۆر قورس دەتوانن ڤیزا وەربگرن و بەشداریی لەو بۆنە وەرزشییەدا بکەن.
.ئەمەش لە کاتێکدایەر، گفتوگۆکانی نێوان حکومەتی ئەمریکا و فیفا لە ئێستاوە لە ئارادان بۆ هەوڵدان و دۆزینەوەی چارەسەر بۆ ئەوەی ڕێگە بە وڵاتانی وەک ئێران بدەن بە ئازادی گەشت بکەن بۆ کێبڕکێ سەرەڕای هەر قەدەغەکردنیک
کەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









