نزیكەی چوار هەزار توشبووی ئۆتیزم لەهەرێمی کوردستان هەیە و زۆرترینیان لە هەولێرن

لەڕۆژی جیهانی ئۆتیزمدا ئامارەكانی توشبوون بەو نەخۆشییە لەناو منداڵاندا ڕادەگەیەندرێت بەجۆرێك كە لە هەرێمی كوردستان سێ هەزار و 900 منداڵی ئۆتۆیزم هەن كە زۆرترینان لە شاری هەولێرن، 50 خێزانیش بەهۆی بوونی منداڵی ئۆتیزم لێكهەڵوەشاونەتەوە.
كەمال جەباری، سەرۆكی كۆمەڵەی منداڵانی ئۆتیزم لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: بەگوێرەی ئەو ئامارانەی لەبەردەستدان، لە هەرێمی كوردستان سێ هەزار و 900 منداڵی ئۆتیزم تۆماركراون، لەو ژمارەیەش زۆرترینیان لە هەولێرن كە ژمارەیان دەگاتە هەزار و 350 منداڵ، هاوكات 950 منداڵیشیان لە سلێمانی و هەڵەبجە و 900 منداڵ لە دهۆك و لە ئیدارەی زاخۆ 350 منداڵ و لە گەرمیانیش 350 منداڵی ئۆتیزم تۆماركراوەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، تاوەکو ئێستا 50 خێزان بەهۆی منداڵی ئۆتیزمەوە لەبەریەك هەڵوەشاوەتەوەو ئەندامانی خێزانەكان پەرتەوازە بون، هەروەها %80ی دایكو باوكانی منداڵانی ئۆتیزم توشی گرفتی دەرونی بونەتەوە، لەكۆی 3900 حاڵەتی ئۆتیزم تەنها 12%یان لەسەنتەرە حكومییەكانی لەڕاهێنان و چارەسەری ئۆتیزم سودمەندن و تەنها 11%ی منداڵانی توشبوی ئۆتیزم لەلایەن حكومەتەوە مووچەیان پێدەدرێت، كە ژمارەیان 394 منداڵەو مووچەیان بۆ بڕاوەتەوە.
سەرۆكی كۆمەڵەی منداڵانی ئۆتیزم ئەوەشی خستەڕوو، لەئێستادا لە 90 حاڵەتی لەدایكبوون، یەك حاڵەتی ئۆتیزم تۆماردەكرێت، بەڵام ئەگەر هەیە لە 20 ساڵی داهاتوودا لەكۆی 10 بۆ 15 حاڵەتی لەدایكبوون، یەك حاڵەتی ئۆتیزم تۆماربكرێت، واتە لەهەر ماڵێك منداڵێكی ئۆتیزمی دەبێت.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









