وردەكاری جیاوازی بڕی باران بارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا

بارانبارین
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی واچاوەڕواندەكرا ئەمساڵ بڕێكی زیاتر باران ببارێت لە ناوچە جیاوازەكانی هەرێم، بەڵام بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لەبەردەستدا بڕی باران بارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا زۆر كەمترە.
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی كە لە بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، كۆی گشتی باران بارین لە ناو سەنتەری شاری سلێمانی تا 21/3/2025 برتی بووە لە بڕی 307.6 ملم لەكاتێكدا بڕی باران بارین لە هەمان بەرواری ساڵی ڕابردوو برتی بووە لە بڕی 529.7 بەوجۆرەی بڕی جیاوازی كەمی باران بارینی ئەمساڵ و ساڵی ڕابردوو بریتییە لە بڕی 222.1 ملم.
ئاماژە بەوەشكراوە، بەهەمان شێوە لە سەنتەری پارێزگای هەڵەبجەش بڕی باران بارینی ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لەمكاتەدا كەمیكردووە، بە جۆرێك ئەمساڵ تا 21/3/2025 بڕی باران بارین بریتی بووە لە بڕی 353.3ملم بەڵام بڕی باران بارین لەهەمان كاتدا لە ساڵی ڕابربدوو بیتی بووە لە بڕی 615.4 بەوجۆرەش بڕی كەمی باران بارین بەراورد بە ساڵی ڕابردوو بریتی بووە لەبڕی 262.1 ملم.
هەر بە گوێرەی ئەو ئامارانەی لە بەردەستدان لەمساڵ زۆرترین ڕێژەی باران بارین لە سنوری پارێزگای سلێمانی لە ناحیەی بەرزنجەی سنوری قەزای سەیدسادق باریوە كە بریتی بووە لە بڕی 552.7 ملم، لە بەرامبەریشدا كەمترین بڕی باران بارین لە شاری ڕانییەی ناوەندی ئیدارەی ڕاپەڕین باریوە كە تەنها بڕی 169 ملم باران باریوە، هاوكات لە سنوری پارێزگای هەڵەبجەش لەناو سەنەتەری هەڵەبجە زۆرترین بڕی باران باریوە كە بڕی 353.3 ملم بووە هاوكات كەمترین بڕی بارانیش لەو سنورە لە ناحییەی سیروان باریوە كە بڕی 352.2 ملم بووە.
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی دارایی عێراق بە خشتەیەك تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
قەیرانی برنج یەخەی حکومەتی ژاپۆن دەگرێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی دارایی عێراق بە خشتەیەك تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە
10كاتژمێر لهمهوپێش -
قەیرانی برنج یەخەی حکومەتی ژاپۆن دەگرێت
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021