“تاوەکو ئێستا وادەی دابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دیار نییە”

مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی هەریەكە لە وەزارەتەكانی دارایی و پەروەردەی حكومەتی هەرێم پێش پشووی جەژن رایانگەیاند كە پێش هاتنی جەژن مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكرێت، بەڵام نوێنەرێكی مامۆستایانی گرێبەست دەڵێت:”تاوەکو ئێستا دیار نییە كەی مووچە وەردەگرین و حكومەت ڕاستگۆ نەبوو لەگەڵمان”.
عەلی ڕەوف، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەست بە SNNی ڕاگەیاند: هەرچەند لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوری و هەروەها وەزارەتی پەروەردەش پێمان ڕاگەیەندرا كە لە پێشهاتنی جەژنی ڕەمەزان مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دابەشدەكەن، بەڵام مووچەكانمان دابەشنەكراو ئەو بەڵێنەی پێمان درابوو ڕاستگۆ نەبوون لە جێبەجێكردنی.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ ئەوەی هێشتا دەوامی فەرمی دەستپێنەكردووەتەوە بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەك دیارینەكراوە كەی دەستدەكرێت بەدابەشكردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست كە ژمارەیان 38 هەزار مامۆستایە لە ناوەندەكانی خوێندن.
وتەكانی ئەو نوێنەرەی مامۆستایانی گرێبەست لە كاتێكدایە كە پێش هاتنی جەژنی ڕەمەزان وەزارەتی دارایی لیستی مووچەی مانگی سێی سەرجەم وەزارەتەكانی بڵاوكردەوە و لەماوەی سێ ڕۆژدا مووچەی سەرجەم وەزارەتەكان دابەشكران و بڕیاریش بوو كە مووچەی مامۆستایانی گرێبەستیش پێش جەژن دابەشدەكرێت، بەڵام مووچەی مامۆستایانی گرێبەست پێش جەژن دابەشنەكرا.
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێشدووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
حوزهیران 3, 2026پێشەوا هەورامانی: ئێمە داوای مووچە ناکەین داوای بودجەش دەکەین
حوزهیران 2, 2026
هەواڵی زیاتر
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی زێڕ بەرز بووەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
2كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021






