نوێترین زانیاری لەبارەی خەرجكردنەوەی 100 هەزارەكەی خانەنشینان لە مووچەی مانگی چوار

دیمەنی بەشێک لە خانەنشینان مووچەی مانگی 8ی 2024 وەردەگرن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بڕی ئەو 100 هەزار دینارەی كە لەمانگی یەكی ئەمساڵەوە لە مووچەی خانەنشینان بڕدراوە، لە لیستی مووچەی مانگی چواری خانەنشینانی هەرێم نەخراوەتەوە سەر مووچەكانیان، هاوكات بەرپرسێكی وەزارەتی دارایش هۆكارەی ئاشكرا دەكات.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی هەرێم بە SNNدراون ئەوەخراوەتەڕوو، بڕی ئەو 100 هەزار دینارەی كە بۆ مووچەی خانەشنیان زیاد كراوە بە بڕیاریكی تایبەتی ( محەمەد شیاع سودانی) سەروك وەزیرانی عێراق بووە و پەیوەندی بە یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراقەوە نییە و وەك مینحەیەك خراوەتە سەر مووچەی خانەنشینی.
ئاماژەی بەوەشكرد، هەر بڕەپارەیەك بە یاسا بڕیاری لەبارەوە نەدرابوو یاخود ناوی مینحەی لێنرابوو، ئەوا دەبێت ساڵانە بڕیاری نوێ بۆ خەرجكردنی ئەو مینحەیە دەربكرێت، بەڵام تا ئێستا سەرۆك وەزیرانی عێراق واژۆی لەسەر ئەو نوسراوە نەكردووە كە تایبەت بە خەرجكردنەوەی ئەو 100 هەزار دینارەی كە دەچێتە سەر مووچەی ئەو خانەنشینانەی مووچەكانیان لە ملیۆنێك دینار كەمترە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، لە مووچەی سێ مانگی ڕابردوو ئەو 100 هەزار دینارە خەرجنەكراوە، بۆ ئەم مانگەش بە هەمان شێوە لە لیستی خانەنشینان 100 هەزار دینارەكە نەخراوەتەوە سەر مووچەكانیان، بەڵام ئەگەر لەمانگی داهاتوو سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیار لەسەر خەرجكردنی بدات ئەوا سەرجەم ئەو 100 هەزار دینارانەی خەرج نەكراون بۆیان خەرجدەكرێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
12كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
13كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









