
پارەی عێراقی
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی ئاشكرایدەكات كە وەزارەتی دارایی هەرێم بە فەرمانێك داوای لە وەزارەت و گەنجینە و یەكەژمێریارییەكان كردووە كە ژمارەی ئەندامانی ئامادەكردنی لیستی مووچە لە لە پێنج كەسەوە بۆ دوو كەس كەم بكەنەوە، هاوكات تا ئەمڕۆش فەرمان نەهاتووە بۆ ئامادەكردنی لیستی مووچە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی بە SNNدراون ئەوە خراوەتە ڕوو هەفتەی ڕابردوو بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك سیستەمی پەیرۆڵ بۆ ئامادەكرنی لیستی مووچە كاراكرا، بەڵام دواتر بەفەرمانێك كە لەوەزارەتی داراییەوە ئاراستەی وەزارەت و دەستە و یەكە ژمێریارییەكان كراوە كە ژمارەی ئەندامانی ئامادەكردنی لیستی مووچە لە پێنج كەسەوە بۆ دوو كەس كەم بكەنەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ لیستی مووچەی مانگی سێ ئەندامانی لیژنەی ئامادەكردنی لیست پێكهاتبوون لە هەریەكە لە ( بەڕێوەبەری فەرمانگە، بەرێوەبەری وردبینی، ڕێكخەری مووچە، بەرپرسی ژمێریاری و ئەندامێكی یەدەگ) بەڵام بۆ ئەم مانگی چوارە، بڕیار دراوە تەنها ( بەڕێوەبەری فەرمانگە لەگەڵ بەڕێوەبەری وردبینی) لە ئامادەكردنی لیستی مووچە بە سیستەمی پەرۆڵ بمێننەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی ئەوەشی خستەڕوو، كەمكردنەوەی ئەو ئەندامانەی لیستی مووچە هیچ كاریگەری لەسەر ئامادەكردنی لیستی مووچەی مانگی چوار نابێت، چونكە بۆ لیستی مانگی چوار هەمان ئەو لیستەیە كە بۆ مانگی سێ ئامادەكرابوو بە چەند گۆڕانكاریەكی كەمەوە، بۆیە لەگەڵ هاتنی فەرمانی ئامادەكرنی لیست لەماوەی كەمتر لە 48 كاتژمێر لیستەكە ئامادە دەكرێت بەڵام تا ئێستا ئەو فەرمانە نەهاتووە.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
23كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
1كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
1كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









