
ستران عهبدوڵا، ئهندامى مهكتهبى سیاسی یهكێتیى نیشتمانیی كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-
ستران عەبدوڵا لە وتارێکدا بە ناونیشانی ساڵەکەی کەرکوک، دەڵێت، “دوو جار لە مێژووی کوردستان و کەرکوکدا ئەم شارە لە چنگی تەعریب و تەبعیس و تەرحیل رزگار کراوە، چەند جارێکیش لولەی بۆرییە نەوتییەکانی شارەکە کەوتە بەر ئاگری لولەی تفەنگی تۆڵەی شۆرشەکانی کوردستانەوە، لە شۆڕشی ئەیلول و شۆرشی نوێی گەلەکەمان.”
ستران عەبدوڵا وتیشی، “لە رزگاریی یەکەم رۆژی 19ی ئازاری 1991 هێزی پێشمەرگەی کوردستان بێ هیچ هاوکارییەکی بێگانە و هاوپەیمانانیی نێودەوڵەتی کە رژێمی پێشوو و سەرۆکەکەیان لە کوێت دەرکرد، هاوپەیمانان ئەو کاتە نزیک بوون، لە ناوچەکە و عێراق چاودێر و چاوگێڕ بوون، بەڵام هیچ یاریدەی کوردی بێ پشتوپەنایان نەدا، کەرکوک بە باسکی پتەوی بزوتنەوەی رزگاریخوازی گەلی کوردستان ئازادکرا و کەوتە دەست خاوەنەکانی”.
ستران عەبدوڵا دەڵێت، لە رزگاریی دووەم، رۆژی 10ی نیسانی 2003 کە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە میانەی پرۆسەی ئازادیی عێراق کەرکوکیشی لە رژێمی پێشوو سەندەوە، هێزی پێشمەرگە تاکە هێز بوو دوای هاوپەیمانان، بەشداریی ئەو پرۆسەیەی کرد، نە سوپای رژێمی عێراقی مابوو و نە ئۆپۆزسێۆنی عێراقیش هیچ ئیرادەی تەگبیرێکی هەبوو لە دۆسێی رزگاریی کەرکوکدا، ئەنجامی ئەم رزگاریی دووەمە ئەوەبوو کەرکوکیش بە ئازادی و دیموکراسی و حوکمی خۆبەخۆی ژێر سایەی خاوەنە راستەقینەکانی خۆی شادبوو، پارێزگار و ئیدارەی هەڵبژێردراو کەوتە خزمەت و خاوەندارێتی.
لە وتارەکەیدا ستران عەبدوڵا ئاماژە بەوەش دەکات، رزگاریی یەکەمی خۆمانی لە راپەرینی 1991 و رزگاریی دووەمیش لە پرۆسەی رزگاریی 2003 کە خۆمان لەگەڵ هاوپەیمانان بەشداربووین تیایدا، هەروەها جەندین جار تەقاندن بە بناگوێی بیرەنەوتییەکانی کەرکوک بەڵگەی ئەوەن کورد تاقەت و توانای رزگارکردنی کەرکوکی هەیە بەمەرجێک ئەم تاقەت و توانا خودییە لەگەڵ ئیرادە و هێزی نێودەوڵەتی جۆین بکەین، پێشمەرگە تەنها دە رۆژ ئازادیی کەرکوکی لە تەعریب و تەرحیل پاراست، بەڵام بە هاوتەریبی لەگەڵ سیاسەتی نێودەوڵەتی وا بیست و دوو ساڵە لە کەرکوک هەین و شتین و دەستمان دەڕوا و دەستمان لە رووداوەکان هەیە ، تەنها ماوەی دوای ریفراندۆم و 16ی ئوکتۆبەری 2017 نەبێت کە بە درێژایی حەوت ساڵی خایاند و پارێزگاری بە وەکالەت و بە کەفالەت و بێ کەفائەتی بێ هەڵبژاردن حوکمی کرد و دژی کورد و پێکەوەژیان هەموو هەوڵێکی بۆ تەفرەقە نانەوە دا و ئەزێتی دیموکراسی و دەستوور و ماددەی 140ی دەستووری دا.
باس لەوەشدەکات، “دەرس و دەورەکە ئەوەیە بزوتنەوەی کوردایەتی توانستی رزگاری و راماڵینی هەیە بەمەرجێک خۆی لەگەڵ سیاسەت و ژیری و رێبازی مام جەلالانە بسازێنێ و هەنگاو هەنگاو بچێتە پێشەوە، ئێستا کەرکوک وایە، خاوەنی خۆیەتی و بە یەکێتیی ریزەکانی کوردایەتیش دەتوانێ زیاتر بەرەو سەرکەوتن و خاوەندارێتی لە نیشتمانیی خۆی بڕوات.”
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
20كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
21كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
22كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









