لەسەر داوای پەرلەمانتارێكی یەكێتی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیارێك دەردەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئاماژە بەوەدەكات، بە نوسراوێكی تایبەت داوام لە سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە كە بڕیاربدات لەسەر هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی كە تایبەتە بە ئەنفالكراوانی هەرێمی كوردستان و ناوچەی گەرمیان، هاوكات ئاڕاستەی سەرۆك وەزیرانی عیراقیش داواكارییەكەی پەسەند كردووە.
سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە SNNی رایگەیاند: لە چوارچێوەی هەوڵەكانمان بۆ هەڵدانەوە و ناسینەوەی ڕوفاتی قوربانیانی گۆڕە بە كۆمەڵەكان بەتایبەت كە ئێستا نزیك دەبینەوە لە یادی قوربانیانی ئەنفال لە 14/4، دوای ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەردانی( محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عیراقم كرد، نوسراوێكم ئاڕاستە كرد كە تایبەت بوو بە هەڵدانەوەی گۆڕە بەكۆمەڵەكان كە تایبەتە بە ئەنفالكراوان.
ئاماژەی بەوەشكرد، (محەمەد شیاع سودانی) سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی بە داواكارییەكەم بۆ هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە لە نزیكترین كاتدا كە تایبەت بە قوربانیانی ئەنفال لە ناوچە جیاجیاكانی عێراق بۆ ئەوەی ڕوفاتەكانیان ڕادەستی كەسوكاریان بكرێتەوە لە هەرێمی كوردستان بەگشتی و ناوچە گەرمیان بەتایبەتی.
ئەو ئەندامەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی ئەوەشی خستەڕوو، بەمەبەستی خستنە بواری جێبەجێكردنی ئەو داواكارییەی ئێمە، سەرۆك وەزیرانی عێراق نوسراوێكی ئاڕاستەی دامەزراوەی شەهیدانی عیراق كردووە بۆ ئەوەی لای خۆیانەوە كار بكەن بۆ دەستكردن بە هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەكۆمەڵانەی كە ماونەتەوە تایبەت بە ڕوفاتی ئەنفالكراوان لەنزیكترین كاتدا.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
11كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









