شەپۆلێکی بارانبارین سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

SNN
پێشبینی دەکرێت لە رۆژانی داهاتوودا شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستان و بگرێتەوە و لە زۆربەی کاتەکانیشدا هەورەبروسکەی لەگەڵدا دەبێت.
دەستەی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق رایگەیاند سبەی بەشێوەیەكی گشتی عێراق ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بوونی ئاسمانێكی هەوراوی لە چەند ناوچەیەكی باشور و ناوەڕاست، هاوكات نمەبارانی كەمیش لە دهۆك دەبارێت و پلەكانی گەرمایش لە تەواوی عێراق بەرەو بەرزبوونەوە دەچن.
لەبارەی كەشی رۆژی یەكشەممەشەوە ئاماژەی داوە كە لە ناوچەكانی باكوور و ناوەڕاست بەشێوەیەكی گشتی ئاسمان هەوراوی دەبێت و بە پێچەوانەوەیش لە باشوور ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرماش بەراورد بە رۆژی پێشووتر بەرزتر دەبنەوە.
ئەوەشیخستووەتەڕوو، رۆژی دووشەممە ئاسمان لە تەواوی عێراق هەور دەبێت لەگەڵ دابارین لە تەواوی ناوچە و پارێزگاكانی عێراق هەرێمی کوردستان بە بڕی جیاواز و لە زۆربەی كاتەكانیشدا هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









