شاندێکی هەرێم بۆ بەشداری لە کۆبوونەوەیەکی گرنگ سەردانی بەغدا دەکات

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەمەبەستی دەستكردنەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم، وابڕیارە سبەی شەممە شاندێكی هەرێمی كوردستان بچنە بەغدا و بەشداری كۆبوونەوەیەكی گرنگ بكەن كە لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیانەوتییەكان بەڕێوە دەچێت.
بە گوێرەی زانیارییەكانی SNNوا بڕیارە كە سبەی شەممە 19/4/2025 شاندێكی هەرێمی كوردستان لە وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و بڕیار بەدەستانی سیاسی لەهەرێمی كوردستانەوە بڕۆنە بەغدا، ئەوەش بە مەبەستی بەشداریكردن لە كۆبونەوەیەكی گرنگ كە لە نێوان وەزارەتی نەوتی عێراق و كۆمپانیاكانی بەرهەمهێنانی نەوت لە هەرێم بەڕێوەدچێت.
ئاماژە بەوەشكراوە، مەبەستی سەرەكی لە ڕۆشتنی شاندەكەی هەرێم و ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە بۆ ئەوەیە كە بڕیارێكی گونجاو یەكلاكەرەوە بدرێت بۆ دەستكردنەوە بە دووبارە هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم لەرێگەی بۆری گواستنەوەی نەوت بۆ بازاڕەكانی جیهان بەسەرپەرشتی كۆمپانیای سۆمۆ.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە هەرسێ لایەن بە ئامانجی كۆتایی هێنان بە گرفتەكانی بەردەم هەناردەكردنەوەی نەوتی هەرێم بەشداری لەو كۆبوونەوەیە دەكەن، خاڵی گرنگی كۆبوونەوەكەی سبەینێش بربیتی دەبێت لەوەی كە حكومەتی عێراق ڕازی دەبێت بە پێدانی گەرەنتی بە كۆمپانیاكانی نەوت لە دابینكردنی شایستە داراییەكانیان كە ئەوە یەكێك بوو لە داواكاری كۆمپانیاكان بۆ دەستپێكردنەوەی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









