ئەمڕۆ گەڕی دووەمی دانوستانەکانی ئێران و ئەمەریکا لە ئیتاڵیا بەڕێوەدەچێت

ئاڵاى ئەمریکا و ئێران
SNN
بڕیارە ئەمڕۆ شەممە، گەڕی دووەمی دانوستانەکانی نێوان ئێران و ئەمەریکا، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا بە نێوەندگیری عومان بەڕێوەبچێت.
شاندەکەی ئەمەریکا لە لایەن ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و شاندی ئێرانیش بە سەرۆکایەتی عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران، نوێنەرایەتی دەکرێن، بڕیارە بەدر ئەلبوسەیدی وەزیری دەرەوەی عومان، نێوەندگیری دانوستانەکە بکات.
لای خۆشییەوە دۆناڵد ترەمپ، هەڕەشەی لە تاران کرد، ئەگەر دانوستانەکان شکستیان هێنا، لێکەوتەی سەربازیی لێدەکەوێتەوە و ئاماژەی بەوەدا کە ئامانجی سەرەکی ئەو ڕێگریکردنە لە پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی ئێران.
لەبەرامبەردا، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، پرۆگرامی ئەتۆمی وڵاتەکە هەرگیز دانوستانی لەسەر ناکرێت.
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
11كاتژمێر لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026ئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









