وادەی بەڕێكەوتنی یەكەم كاروانی حاجیانی هەرێم بۆ سعودیە دیاریكرا

مەراسیمی حەج
SNN-عەلی حەمە سەعید
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات لە ناوەڕستی مانگی داهاتوو دەستدەكرێت بە ناردنی كاروانەكانی حاجییانی هەرێم بۆ ولاتی سعودییە بەڕێگای وشكانی و ئاسمانی بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ئەمساڵ، هۆشداریش دەداتە ئەو كەسانەی بەنیازی ئەنجامدانی حەجن بە ڤیزای ساڵی یان گەشتیاری.
كاروان ستوونی، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم بە SNNی ڕاگەیاند: بە گوێرەی ئەو پلانەی كە دامان ڕشتووە و بۆمان دیاریكراوە لەلایەن وڵاتی سعودییەوە، لە ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە یەكەم كاروانی حاجییانی هەرێمی كوردستان بەرەو سعودیە بەڕێدەكەوێت، هاوكات ڕەوانەكردنی حاجیان بەهەردوو ڕێگای وشكانی و ئاسمانی دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە هەموو لایەكی ئاگادار كردووەتەوە كە دەبێت ئەمساڵ ئەو كەسانەی فەریزی حەج ئەنجام دەدەن لەڕێگەی وەرگرتنی ڤیزای حەجەوە حەج بكەن، بۆیە هەر هەوڵدانێك بۆ بەئەنجام گەیاندنی حەج بە ڤیزای گەشتیاری یاخود ڤیزای ساڵی سزای توند و لێپێچینەوەی بەدوادادێت.
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، بەگوێرەی وەزارەتی حەج و عومرەی سعودیە، دوایین وادە بۆ ئەوانەی ئێستا لە گەشتی عومرەن و ڤیزای عومرەیان وەرگرتووە، دەبێت تا 29ی ئەم مانگە سعودییە جێبهێڵن و بگەڕێنەوە وڵاتەكانی خۆیان، چونكە ئامادەكاری بۆ مەراسیمەكانی دەستپێكردنی پرۆسەی حەجی ئەمساڵ دەستپێدەكات.
هەواڵی زیاتر
-
وەزارەتی دارایی عێراق بە خشتەیەك تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
قەیرانی برنج یەخەی حکومەتی ژاپۆن دەگرێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
وەزارەتی دارایی عێراق بە خشتەیەك تەمەنی خانەنشینی فەرمانبەرانی بڵاوكردەوە
11كاتژمێر لهمهوپێش -
قەیرانی برنج یەخەی حکومەتی ژاپۆن دەگرێت
15كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021