لەSNNوە هۆكاری بەرێوەنەچوونی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی نێوان هەرێم و بەغدا و كۆمپانیا نەوتییەكان ئاشكرا دەكات

SNN-عەلی حەمە سەعید
لەگەڵ ئەوەی وابڕیاربوو كە ئەمڕۆ شەممە كۆبوونەوەی شاندی هەرێم و كۆمپانیا نەوتییەكان و وەزارەتی نەوتی عێراق لەبەغدا بەڕێوە بچێت، بەڵام كۆبوونەوەكە بۆ كاتێكی دیكە دواخرا ئەوەش لە سەرداواكاری بەغدابووە.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە دەست SNNكەوتوون ئەوەخراوەتەڕوو، هۆكاری پشت دواخستنی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی بەغدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە وەزارەتی نەوتی عێراقی بە نیازە لە كۆبوونەوەی ئەمە هەفتەیەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق، دەستەڵاتی تەواوی پێبدرێت بۆ ئەنجامدانی دانوستانەكان و هاوكات پێدانی گەرەنتی بە كۆمپانیا نەوتییەكان بۆ دابینكردنی شایستە داراییەكان كە ئەوە یەكێكە لە گرفتەكانی بەردەم هەناردە نەكردنەوەی نەوتی هەرێم.
ئاماژەی بەوەشكرد، وەزارەتی نەوتی عێراق دەیەوێت كاتێك كۆبوونەوە بەڕێوەبچێت كە بتوانن تاڕادەیەكی زۆر بگەنە ڕێككەوتن لەسەر دەستكردن بە هەناردەكردنەوەی نەوت، نەك تەنها كۆبوونەوەی بێ ئەنجام بەرێوەبچێت و دەستیش نەكرێتەوە بە هەناردەكردنەوەی نەوت.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە كە وەزارەتی نەوتی عێراقی سورە لەسەر ئەنجامدانی ئەو كۆبوونەوەیە لەگەڵ وەزارەتی سامانە سروشتییەكان و كۆمپانیا نەوتییەكان، بۆیە بە ئەگەرێكی زۆر تا كۆتایی ئەم هەفتەیە ئەو كۆبوونەوەی بەرێوەدەچێت.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









