دەتوانین سزای تیژڕەوی ئۆتۆمبیل نەدەین بە پابەندبوونمان بە یاساکانی هاتوچۆوە، بەڵام کەس نییە باجی گرانکردنی کارەبا نەدات

عومەر گوڵپی
SNN
عومەر گوڵپی، ئەندامی خولی پێشووی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بە درێژایی تەمەنمان دەتوانین سزای تیژڕەوی ئۆتۆمبیل نەدەین لە رێگای پابەندبوونمان بە یاساکانی هاتوچۆوە، بەڵام کەس نییە باجی گرانکردنی کارەبا نەدات، کارەبا پێداویستی سەرەکی ژیانی هەموومانە و نابێت رێگەبدەین بکرێت بە بازرگانی.
دەشڵێت، “لە پڕۆژەی کارەبای 24 کاتژمێری “رووناکی”، رێگانادرێت پارە لەسەر هاووڵاتی ببێتە قەرز، چونکە دوای دووجار ئاگادارکردنەوە راستەوخۆ کارەباکەت دەبڕدرێت، تەنانەت لە قۆناغی داهاتوو دەکرێتە پریپەید و پێویستە وەک یەکەی مۆبایل پێشوەختە بکڕدرێت”.
روونیشی دەکاتەوە، نەدانی پارەی کارەبا کێشەکە چارەسەرناکات، چونکە پارەکە دەبێتە قەرز لەسەرمان و دواجار ئەگەر لە کاتی کڕین و فرۆشتنی خانووەکەشتدا بێت ناچاردەکرێیت پارەکە بدەیت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









