لیستی مووچەی خانەنشینان ئامادەكرا و 100 هەزارەكە نەخراوەتەوە سەر مووچە

0
632

SNN-عەلی حەمە سەعید

بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێم ئاشكرایكرد كە لیستی مووچەی خانەنشینان بۆ مانگی چوار ئامادەكراوە و تەنها ئەوە ماوە ڕەوانەی وەزارەتی دارایی هەرێم بكرێت، هاوكات بۆ ئەم مانگەش 100 هەزارەكە نەخراوەتە سەر مووچەی خانەنشینان.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، بۆ ئەم مانگە وەزارەتی دارایی زۆر درەنگ داوای لیستی مووچەی خانەنشینانی لێكردن لەكاتێكدا ئێمە لە دوای 10ی مانگەوە لیستمان ئامادە كردبوو.

ئاماژەی بەوەشكرد، تا ڕۆژی پێنجشەممە چاوەڕێمانكرد كە فەرمانمان پێبكەن كە 100 هەزارەكە بخرێتەوە سەر مووچەی مانگی چواری خانەنشینانی هەرێم، بەڵام دواجار ئەو فەرمانەمان بەدەست نەگەیشت و لیستی مووچەی مانگی چواری خانەنشینان بە بێ‌ 100 هەزار دینارەكە ئامادە كراوە.

ئەو بەرپرسەی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی هەرێم ئەوەشی ڕوونكردەوە، ئەگەر لە حاڵەتێكدا لەلایەن وەزارەتی دارایی هەرێمەوە فەرمانمان پێبكرێت كە بڕی 100 هەزار هاوكاری بۆ لیستی مووچە زیاد بكەین، ئەوا بە كلیكێك دەتوانین ئەو كارە بكەین و لەمماوەی چەند كاتژمێرێكی كەمدا دەتوانین ئەو 100 هەزار زیاد بكەن، بەڵام تا ئەمڕۆ هیچ فەرمانێكی لەو شێوەیەمان بەدەست نەگەیشتووە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this