
SNN-عەلی حەمەسەعید
دوای ئەوەی لەماوەكانی رابردوو بەهۆی دابیننەكردنی پارەو كێشەی دارایی كاركردن لە پرۆژەی دووسایدی كەلار – دەربەندیخان ڕاگیرابوو، بەڵام بەوتەی قایمقامی قەزای دەربەندیخان بڕی پێنج ملیار دینار بۆ تەواوكردنی پڕۆژەكە تەرخانكراوە و كاركردن لە تەواوكردنی پرۆژەكە دەستیپێكردووەتەوە.
سلێمان محەممەد، قایمقامی قەزای دەربەندیخان، بە SNNی راگەیاند، هەرچەندە دەبوو پرۆژەی دووسایدی كەلار دەربەندیخان كە یەكێكە لە پرۆژە ستراتیژی و گرنگەكانی سنورەكە لەسەرەتای ئەمساڵ تەواو بكرایە و ڕێگاكە بەڕووی شۆفێراندا بكرایەتەوە، بەلام بەهۆی دابیننەكردنی پارە بۆ كۆمپانیای جێبەجێكار نەتواندرا پرۆژەكە لەكاتی خۆیدا تەواو بكرێت كە زیاد لە %95 ی كارەكانی تەواو بووبوو.
ئاماژەی بەوەشكرد، پڕۆژەی دووسایدكردنی رێگەی كەلار بۆ دەربەندیخان گەیشتووەتە قۆناغی كۆتایی، هاوكات وەزیری دارایی هەرێم بڕیاری خەرجكردنی پێنج ملیار دیناری بۆ رێگەكە دا و كارەكان بۆ تەواوكردنی چڕكراونەتەوە و بڕیارە لەماوەی دوو مانگی داهاتوودا كارەكانی ئەو پرۆژەیە بەكۆتا بگەیەندرێن.
قایمقامی قەزای دەربەندیخان ئەوەشی خستەروو، هەردوو سایدی پرۆژەكە نزیكەی 80 كیلۆمەترە و هەر سایدێكی پڕۆژەكە پێكدێت لە 40 كیلۆمەتر، ساڵی رابردووش نزیكەی 76 كلیۆمەتری تەواو كرا، هاوكات لە كۆی 34 پرد تا ئێستا 32 پردیان دروستكراون بەو بڕە پارەیەشی تەرخانكراوە دەتواندرێت لەماوی دوو مانگی داهاتوودا سەرجەم كارەكان تەواو بكرێن.
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









