“خەباتی ئۆندەر بۆ ئاشتی و پێكەوەژیان جێگەی خۆی لە یادەوەری گەلاندا گرتووە”

مەزڵوم کوبانی فەرماندەی گشتیی هەسەدە
SNN
مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموكرات (هــ.ەسەدە)، لە پلاتفۆڕمی (ئێكس) پەیامێكی بۆ كۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، ئەندامی وەفدی ئیمڕاڵی دەم پارتی و جێگری سەرۆكی پەرلەمانی توركیا بڵاوكردەوە و نووسیویەتی بەخەمێكی گەورەوە هەواڵی كۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر، سیاسەتمەدار و ئەندامی وەفدی ئیمراڵییان پێگەیشت، ماندوبوون و خەباتی ئەو بۆ ئاشتی و چارەسەری و پێكەوەژیان جێگەی خۆی لە دڵ و یادەوەری گەلاندا گرتووە.
لە كۆتایی پەیامەكەیدا، عەبدی سەرەخۆشی لە بنەماڵە و هاوڕێیانی سری سورەیا ئۆندەر و پارتی یەكسانیی و دیموكراسیی گەلان دەم-پارتی و هەموو ئاشتیخوازان كردووە.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









