وته‌بێژی كۆمسیۆن “ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژی تۆماركردنی حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كانه”

جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق | فۆتۆ: كۆمسیۆن
SNN
جومانه غه‌لای وته‌بێژی كۆمسیۆنی سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق له لێدوانێكی تایبه‌تدا به وێبسایتی ره‌سمی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانی راگه‌یاند:” ئه‌مڕۆ كۆتا رۆژه بۆ ئه‌و حزب و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی ده‌یانه‌وێت به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا بكه‌ن و دیارنییه كه كاته‌كه‌ی درێژ ده‌كرێته‌وه یاخود نا”.
“پێناچێت هه‌موو ئه‌و حزب و هاوپه‌یمانێتیانه‌ی پێشتر لای كۆمسیۆن تۆمار كراون، به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكه‌ن، بۆیه ئه‌وانه‌ی ویستی به‌شداریان هه‌یه، پێویست بوو جارێكی دیكه سه‌ردانی كۆمسیۆن بكه‌ن و خۆیان تۆمار بكه‌نه‌وه”، جومانه غه‌لای وایوت.
ده‌رباره‌ی ژماره‌ی حزب و هاوپه‌یمانێتیيه‌كانیش كه پێشتر لای كۆمسیۆن تۆماركراون، وته‌بێژی كۆمسیۆن ئاشكرای كرد: “له‌ساڵی 2015ه‌وه هه‌تا ئه‌مڕۆ ژماره‌ی لایه‌نه سیاسییه تۆماركراوه‌كان 330 حزبن، دا‌واشیان لێكراوه بۆ مه‌به‌ستی نیشاندانی ویستی به‌شداریان سه‌ردانی كۆمسیۆن بكه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌تا ئه‌مڕۆ 70 حزب و هاوپه‌یمانی سیاسی كه له دامه‌زراندان و 80 حزب و هاوپه‌یمانی پێشوو داواكاری به‌شداریكردنیان له‌هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش كردووه، هه‌روه‌ها 5 هاوپه‌یمانی نوێش تۆماركراون”.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق، رۆژی 9ی4ی2025 له كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆیدا، رۆژی 11ی11ی2025ی وه‌ك رۆژی ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران دیاریكرد‌و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كۆمسیۆن رۆژی 15-4-2025 ده‌رگای ناوتۆماركردنی حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌كانی كردوه‌و ئه‌مڕۆش كۆتا رۆژه بۆ تۆماركردنیان و هه‌ر حزب و هاوپه‌یمانێتییه‌ك ناوی تۆمار نه‌كردبێت، ناتوانێت به‌شداری هه‌ڵبژاردنی داهاتووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بكات.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
16كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووه‌م 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









