
بەنداوی دووکان
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی بەهۆی كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بەرهەمهێنانی كارەبا ڕاگیرا، بەوتەی لایەنە پەیوەندیدارەكان ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی كارەبا لەو وێستگەیە كاریگەری ئەوتۆی نابێت لەسەر كەمبوونەوەی بڕی بەهەمهاتووی كارەبای نشتیمانی، چونكە لە%96 ی كارەبا لە وێستگە غازییەكانەوە بەرهەمدەهێندرێت.
كۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دووكان بە SNNی ڕاگەیاند: كەمبوونەوەی ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان بەرهەمهێنانی كارەبای لە بەنداوی دووكان ڕاگرتووە، بەڵام پێمان وایە كە ئەو ڕاگرتنە كاریگەری زۆر ناكاتە سەر كەمبوونەوەی بڕی كارەبای نشتیمانی چونكە پێشتر بڕی 40 مێگاوات كارەبای لیوە بەرهەم دەهات.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: بەهۆی ئەوەی بەرهەمهێنانی كارەبای نشتیمانی زیاتر پشت بە وێستگە غازییەكان دەبەستین كە لە%96 ی بەرهەمی كارەبا لەو وێستاگانەوە بەرهەم دێت، بۆیە ڕاگرتنی وێستگەی دووكان كاریگەری ئەوتۆ ناكاتە سەر كەمبوونەوەی بڕی كارەكا چونكە لە %2 ی كارەبا لە وێستگەكانی دووكان و دەربەندیخان بەرهەم دێن.
ئومێد ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی كارەبای حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەوەە ڕایگەیاندووە: لە ماوەی 25 ساڵی ڕابردوودا ئاستی ئاوی بەنداوی دووكان وەك ئێستا دانەبەزیوە، تۆڕباینەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا كوژێندراونەتەوە، هاوكات كوژاندنەوەی وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبای بەنداوی دووكان، كاریگەری دەبێت لەسەر دابەزینی ڤۆڵتی كارەبا لە چەند ناوچەیەك پیشووتر وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە بەنداوی دووكان 400 مێگاوات كارەبای بەرهەم دەهێنا، بەڵام بەم دواییە دابەزیبوو بۆ 40 مێگاوات، ئێستاش بەتەواوی ڕاگیراوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









