
ئاڵای هیندستان و پاکستان
SNN
شەوی رابردوو هیندستان هێرشی کردە سەر چەند شوێنێکی پاکستان و بەهۆیەوە زیانی ماددی و گیانی لێکەوتەوە، وتەبێژی پاکستانیش رایگەیاند، هێرشەکە بێوەڵام نابێت.
گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هیندستان و پاکستان زیاتر تەشەنەی سەندووە و گەیشتوەتە قۆناغی شەڕەووە، بەجۆرێک لە هێرشەکانی هیندستان بۆ سەر پاکستان قوربانی هەیە، لیوا ئەحمەد شەریف، وتەبێژی سوپای پاکستان لەوبارەیەوە رایگەیاند، لە هێرشەکانی سوپای هیندستان بۆ سەر “شەش شوێن” لە پاکستان و لە ئاڵوگۆڕی تەقە لە نێوان هەردوو سوپاکە لە ناوچەی کشمیر، “لانیکەم 26 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و 46 کەسیش برینداربوون”.
هەر ئهمڕۆ چوارشەممە سوپای هیندستان جاریکی دیکە هێرشی کردە سەر پاکستان و بەشێک لە کشمیر کە لە ژێر ئیدارەی ئیسلام ئاباددایە، پاکستانیش بانگەشەی ئەوەی کردووە کە پێنج فڕۆکەی جەنگی هیندستانی خستوهتە خوارەوە.
میدیاکانی هیندستانیش ئاشکرایانکردووە، لە هێرشی سوپای پاکستان بۆسەر “پۆلیسی هیندستان لە کشمیر” 10 کەس کوژراون و 48ی دیکەش بریندارن.
سوپای هیندستان ڕایگەیاند، کە ئۆپەراسیۆنی سندووری دژ بە پاکستان دەستپێکردووە و لە ئۆپەراسێۆنەکەدا هێرش بۆ سەر چەند شوێنێکی هەرێمی کشمیر و بەتایبەتیش پێگەکانی نزیک شاری موزەفەرئاباد ئەنجام داوە و لە بەرامبەریشدا وتەبێژی سوپای پاکستان ڕایگەیاند، کە تۆڵەیان کردووەتەوە بە لێدان لە ئامانجە سەربازییەکانی هندستان و چەندین فڕۆکەی جەنگی پاکستانیان خستووەتە خوارەوە .
هیندستان و پاکستان لە ساڵی 1947ەوە شەڕیان لەسەر کشمیر کردووە، لەکاتێکدا هەردوولا خاوەنی چەکی ئەتۆمین، بەڵام دوای نزیکەی 20 ساڵ لە ئاگربەست، جارێکی تر شەوی رابردوو شەڕ و بۆردومان لە نێوانیاندا روویدایەوە و هەرچەندە لە دوای ئاگربەستەوە لە ساڵی 2003 کە هەردوو وڵات لە ساڵی 2021 نوێیان کردەوە، گرژییەکانیان سنووردار بووە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









