لەهەولێر 15 هەزار سەگی بەرەڵا لە دەرەوەن و 16 هەزاریش لە شێڵتەردان

SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی لە هەولێر ئاماژە بەوەدەكات بەگوێرەی بەدواداچوونەكانمان نزیكەی 31 هەزار سەگی بەرەڵا لە سنوری هەولێر بوونیان هەیە، لەو ژمارەیەش تا ئێستا توانیومان 16 هەزاریان لە شێڵتەردا كۆبكەینەوە و هێشتاش 15 هەزاریان لەدەرەوەن.
ژیار جەلال، بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر بەSNNی ڕاگەیاند: بەگوێرەی ئەو بەدواداچوونانەی تیمە مەیدانییەكانمان كردوویانە، پێشبینی دەكەین نزیكەی 31 هەزار سەگی بێلانە لە سنوری سەنتەری پارێزگای هەولێر هەبن، هاوكات تا ئێستاش توانیومانە 16 هەزار سەگی بێلانە بگوازینەوە بۆ شەڵتەر و لەوێ چاودێری بكرێن.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستاش نزیكەی 15 هەزار سەگی بێ لانە لە گەڕەك و كوچە و كۆڵانەكانی هەولێر هەن، هەڵمەتەكانی كۆكردنەوەیان بەردەوامی هەیە، لەو چوارچێوەیەشدا بۆ لەمەودوا هەركەس بیەوێت سەگ بگرێت و بیگەیەنێتە شەڵتەر بۆ بەخێوكردن، گرێبەستی بۆ دەكەن و دواتر بۆ گرتنی هەر سەگێك سێ هەزار دیناری پێ دەدەن.
بەرێوەبەری خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو، هەركەس ماتۆڕسكیلی سێ تایەی هەیە یان ئۆتۆمبێلی تایبەتی هەیە و خوازیارە لە هەڵمەتی گرتنی سەگدا بەشدار بێت، دەبێت سەردانمان بكات بۆ ئەوەی گرێبەستی بۆ بكەین و دواتر لەگەڵ هێنانی هەر سەگێكدا سێ هەزار دیناری پێدەدرێت.
حکومەتی “سوپاس”؛ ئایا بە هەزار سوپاس لیترێک بەنزین دەکڕدرێت؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
13كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
11كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









