پەکەکە فەرمانی هەڵوەشاندنەوەی خۆی راگەیاند

0
340

SNN

پەکەکە ئەنجامەکانی کۆنگرەی 12ی خۆی بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیەنراوەکە، خەباتی چەکداریی خۆی کۆتایی پێهێنا و لەمەودوا لەبری خەباتی چەکداریی لە فۆڕمێکی دیکەدا لە رێگای خەباتی سیاسییەوە بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە 12ی ئایار، پارتی کرێکارانی کوردستان ناسراو بە پەکەکە ئەنجامی کۆنگرەی 12ی راگەیاند کە بە بەشداریی 232 ئەندام بەڕێوەچوو بوو بەهۆکاری ئەمنیش کۆنگرەکە لە دوو شوێنی جیاواز بەڕێوەچوبوو،  هەروەک لە راگەیەنراوی کۆنگرەکەدا هاتووە، “خەباتکردن بە ناوی پەکەکەوە کۆتایی دێت.”

سەبارەت بە بڕیارەکەیان لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە، “بڕیاری چەکدانان و خۆهەڵوەشاندنەوە بۆ چارەسەری دیموکراتی و ئاشتییەکی دوورمەودایە.”

دەقی راگەیەندراوی پەکەکە

“پرۆسەیەک کە بە راگەیاندنی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە 27 شوباتدا دەستی پێکرد، لە رۆشنایی کارە فرەلایەنەکانی و ئەو تێڕوانینانەی کە بە شێوازی جیاواز پێشکەشی کردوون، کۆنگرەی 12ی پارتیمان کە لە نێوان رۆژانی ٥-٧ی ئایار بەڕێوەچوو، بە سەرکەوتوویی کۆتاییهات.”

کۆنگرەکەمان سەرەڕای دۆخی دژوار کە شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوون، هێرشەکان لە ئاسمان و زەوییەوە درێژەیان هەبوو، گەمارۆی سەر ناوچەکانمان و گەمارۆی بەردەوام بوو، بە شێوەیەکی پارێزراو بەڕێوەچوو. لەبەر هۆکاری ئەمنی، هاوکات لە دوو ناوچەی جیاواز بەڕێوەبرا. کۆنگرەی 12ی پەکەکە کە بە بەشداری 232 نوێنەر بەڕێوەچوو، بابەتەکانی رێبەرایەتی، شەهیدان، بریندارەکان، بوونی رێکخراوەیی پەکەکە و شێوازی خەباتی چەکداری لەگەڵ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراسی گفتوگۆ کرد و بڕیاری مێژوویی وەرگرت کە دەستپێکی قۆناخێکی نوێیە بۆ بزووتنەوەی ئازادیمان.

کۆنگرەی نائاسایی 12ی پەکەکە، هەڵسەنگاندنی کرد کە خەباتی پەکەکە سیاسەتی نکۆڵی و لەناوبردنی سەر گەلەکەمانی تێکشکاند، کێشەی کوردی گەیاندە ئاستی چارەسەرکردن لە رێگای سیاسەتی دیموکراتییەوە، و بەم شێوەیە پەکەکە ئەرکی مێژوویی خۆی تەواو کرد. لەسەر ئەم بنەمایە، کۆنگرەی 12ی پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی رێکخراوەیی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری دا، کە پرۆسەی جێبەجێکردنی لەلایەن رێبەر ئاپۆوە بەڕێوە دەبرێت، و بەم جۆرە کۆتایی بە چالاکییەکانی ژێر ناوی پەکەکە هێنا.

کۆنگرەکەمان سەرەڕای دۆخی دژوار کە شەڕ و پێکدادان بەردەوام بوون، هێرشەکان لە ئاسمان و زەوییەوە درێژەیان هەبوو، گەمارۆی سەر ناوچەکانمان و ئابڵۆقەی پارتی دیموکراتی کوردستان (KDP) بەردەوام بوو، بە شێوەیەکی پارێزراو بەڕێوەچوو. لەبەر هۆکاری ئەمنی، هاوکات لە دوو ناوچەی جیاواز بەڕێوەبرا. کۆنگرەی 12ی پەکەکە کە بە بەشداری 232 نوێنەر بەڕێوەچوو، بابەتەکانی رێبەرایەتی، شەهیدان، بریندارەکان، بوونی رێکخراوەیی پەکەکە و شێوازی خەباتی چەکداری لەگەڵ بنیاتنانی کۆمەڵگەی دیموکراسی گفتوگۆ کرد و بڕیاری مێژوویی وەرگرت کە دەستپێکی قۆناخێکی نوێیە بۆ بزووتنەوەی ئازادیمان.

کۆنگرەی نائاسایی 12ی پەکەکە، هەڵسەنگاندنی کرد کە خەباتی پەکەکە سیاسەتی نکۆڵی و لەنێوبردنی سەر گەلەکەمانی تێکشکاند، کێشەی کوردی گەیاندە ئاستی چارەسەرکردن لە رێگەی سیاسەتی دیموکراسییەوە، و بەم شێوەیە پەکەکە ئەرکی مێژوویی خۆی تەواو کرد. لەسەر ئەم بنەمایە، کۆنگرەی 12ی پەکەکە بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی پێکهاتەی ڕێکخراوەیی پەکەکە و کۆتاییهێنان بە شێوازی خەباتی چەکداری دا، کە پرۆسەی جێبەجێکردنی لەلایەن رێبەر ئاپۆوە بەڕێوە دەبرێت، و بەم جۆرە کۆتایی بە چالاکییەکانی ژێر ناوی پەکەکە هێنا.

پارتی ئێمە پەکەکە، وەک بزووتنەوەی ئازادی گەلەکەمان هاتە سەر شانۆی مێژوو دژی سیاسەتی نکۆڵی و لەنێوبردنی کورد کە سەرچاوەکەی پەیماننامەی لۆزان و دەستووری 1924 بوو. لە سەرەتای دروستبوونیدا کاریگەرییەکانی سۆسیالیزمی واقیعی بەسەرەوە بوو و پرەنسیپی مافی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی چارەنووسی خۆیانی پەسند کرد، لەسەر بنەمای ستراتیژی خەباتی چەکداری خەباتێکی رەوا و بەرهەقی بەڕێوەبرد. پەکەکە لە دۆخێکدا شکڵی گرت کە نکۆڵیکردنی تووندی کورد، سیاسەتی لەنێوبردن لەسەر ئەم بنەمایە، سیاسەتەکانی جینۆساید و توانەوە زاڵبوون. لە ساڵی 1978ەوە بە خەباتی ئازادی کە بەڕێوەی برد، ئەوەی کردە بنەما کە بوونی کورد بسەلمێنێت و کێشەی کورد وەک راستییەکی بنەڕەتی تورکیا ببینرێت. لەسەر ئەم بنەمایە و بە ئەنجامی خەباتی سەرکەوتووانە، شۆڕشی زیندووبوونەوەی لە ناوی گەلەکەماندا بەدیهێنا و بووە هێمای هیوای ئازادی و جێگەی گەڕان بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە بۆ گەلانی ناوچەکە.

لە دۆخی ساڵانی 1990دا کە شۆڕشی زیندووبوونەوەمان بووەهۆی گەشەکردنی گەورە لە روانگەی گەلەکەمانەوە، گەڕانی تورگوت ئۆزال، سەرۆککۆماری کۆماری تورکیا، بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رێگای سیاسەتەوە پەرەی سەند. رێبەر ئاپۆ بە ئاگربەستی 17ی ئاداری 1993 وەڵامی ئەم گەڕانەی دایەوە و پرۆسەیەکی نوێی دەستپێکرد. بەڵام کاریگەرییە قورسەکانی سۆسیالیزمی واقیعی، تێگەیشتنە چەتەییەکان کە بەسەر هێڵی شەڕی ئێمەدا سەپێندران و لەناوبردنی تورگوت ئۆزال و تیمەکەی لەلایەن دەوڵەتی قووڵەوە، پێداگرتن لەسەر سیاسەتی نکۆلی و لەناوبردنی کورد و هەڵکشاندنی شەڕ، بووە هۆی ساباتکردنی ئەم پرۆسە نوێیە. هەزاران گوند چۆڵکران و سووتێندران. ملیۆنان کورد لە شوێنی خۆیان ئاوارە کران، دەیان هەزار کەس تووشی ئەشکەنجە بوون و خرانە بەندیخانە و هەزارانیش بە شێوەی نادیاری ئەنجامدەر کوژران. لە بەرامبەر ئەمەدا بزووتنەوەی ئازادی هەم لە رووی چەندایەتی و هەم لە رووی چۆنایەتییەوە گەشەی کرد، شەڕی گەریلا بڵاو بووەوە بۆ کوردستان و تورکیا. لەژێر کاریگەری شەڕی گەریلادا گەلی کورد ڕاپەڕین. بەم شێوەیە شەڕ بووە هەڵبژاردەی سەرەکی لە دیدی هەردوو لایەنەوە. لێکدانی بەرامبەری هەڵکشانی شەڕ نەتوانرا سەرلەنوێ تێپەڕێندرێت. بەم جۆرە هەوڵەکانی رێبەر ئاپۆ بۆ چارەسەرکردنی کێشەی کورد بە رێگای دیموکراسی و ئاشتیانە بێ ئەنجام مایەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this