كۆمەڵی دادگەری لە هاوپەیمانی خەڵك كشانەوە، SNNهۆكارەكەی ئاشكرا دەكات

کۆمەڵی دادگەری
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی لە دوێنێوە چەند لایەنێكی سیاسی لەهەوڵی ئەوەدان بەرەیەكی یەكگرتوو بەناوی (هاوپەیمانی خەڵك)بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق پێكبهێنن، بەڵام پێش لەدایك بوونی ئەو هاوپەیمانییە، بەشێك لە لایەنەكان لێكترازان.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی دەست SNNكەوتوون، دوای ئەوەی بەرەی هەڵوێست كشانەوەی خۆیان لە (هاوپەیمانی خەڵك) ڕاگەیاند بە بیانووی ئەوەی نەوەی نوێ بەشدارە لەو هاوپەیمانییە و نایانەوێت لە هاوپەیمانییەكدا بەشدار بن كە یەكێك لەلایەنەكانی ناو هاوپەیمانییەكە پارەی خەڵكی خواردووە، ئەمڕۆش كۆمەڵی دادگەری لەو هاوپەیمانییە كشانەوە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە ئەمڕۆ جارێكی دیكە لایەنەكانی ناو هاوپەیمانی خەڵك لە بارەگای یەكگرتووی ئیسلامی لە سلێمانی كۆبوونەتەوە، بەڵام كۆمەڵی دادگەری ئامادەنە بوون بچنە ئەو كۆبوونەوەیە و كشانەوەی خۆیان لەو هاوپەیمانییە ڕاگەیاندووە.
هەر لە زانیارییەكانی SNNئەوەشهاتووە، هۆكاری كشانەوەی كۆمەڵی دادگەری لەو هاوپەیمانییە بۆ ئەوەی دەگەڕێتەوە كە ئەوانیش نیگەرانن لە بەشداریكردنی نەوەی نوێ و خودی شاسوار عەبدواحید، هاوكات نیگەرانیش بوون لەو مەرج و ڕێنماییانەی كە نەوەی نوێ بۆ هاوپەیمانیەكەی داناوە.
شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین بەڕێوەیە
19كاتژمێر لهمهوپێششاندێکی هەرێم لە بەغدایە و لەگەڵ فال ساری کۆدەبێتەوە
21كاتژمێر لهمهوپێشكەشناسی: ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و پلەكانی گەرما جێگیردەبن
تشرینی یهكهم 23, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









