
پەیکەرەکەی میلانیا ترەمپ
SNN
پۆلیسی سلۆڤینیا، دەستیکردوە بە لێکۆڵینەوە لەسەر دیارنەمانی پەیکەرێکی برۆنزی میلانیا ترەمپ، خانمی یەکەمی ئەمەریکا کە لەساڵی 2020 و لەکاتی خولی یەکەمی سەرۆکایەتی ترەمپ بۆ ئەو خانمە دروستکرابوو.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سکای نیوز، پەیکەرەکە لە شوێنی پەیکەرێکی دار دانرابو، کە لە ساڵی 2020 بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکەوە لەناوچووە، کە لەو ساڵەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا بووە.
ئەلینکا درینیک، وتەبێژی پۆلیسی ناوچەکە بە رۆژنامەنوسانی راگەیاندووە، رۆژی سێشەممەی رابردوو لە دزینی پەیکەرەکە ئاگادارکراونەتەوە و لێکۆڵینەوەکانیان بۆ دۆزینەوەی دەستپێکردووە.
پەیکەرەکە لە نزیک شاری سێڤنیکا لەناوەڕاستی سلۆڤینیا دانراوە کە شوێنی لەدایکبونی میلانیا ترەمپە، هاوکات پەیکەرەکە پێش ئەوەی بدزرێت لە قاچییەوە بڕاوەتەوە و دواتر دزیویانە.

ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێشئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
20كاتژمێر لهمهوپێشئەکسیۆس: ئێران پیلانی تیرۆرکردنی بەرپرسانی باڵای ئەمریکای داڕشتووە
تشرینی یهكهم 24, 2026
هەواڵی زیاتر
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
ئۆباما بۆ ترەمپ: جەنگی ئێران ناپێویست بوو و زەرەری گەورەی بە ئەمریکا گەیاندووە
17 خولهك لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









