
مووچە
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات تا كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار نەیەت ناتواندرێت میزان موراجەعەی مانگی چوار و لیستی مووچە و هاوكات داهاتی نانەوتیش ڕەوانەی بەغدا بكرێت، بەڵام ئەگەر حكومەتی عێراق مەبەستی بێت دەواتێن پێش جەژن پارە بنێرێت.
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی كە لە بەرپرسێكی وەزارەتی دارایی و ئابوری حكومەتی هەرێم بە SNNدراون ئەوە خراوەتەڕوو، بەگوێرەی ئەو لیستەی بلاوكراوەتەوە بۆ دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار، 18ی مانگ كۆتایی بە دابەشكردنی مووچە دێت، هاوكات لە دوای 20 ی مانگیشەوە عێراق دەستدەكات بەدابەشكردنی مووچەی وەزارەتەكانی خۆی، بەڵام تا دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار كۆتایی نەیەت ناتواندرێت میزان موراجەعە ئامادەبكرێت و ڕەوانەی بەغدا بكرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێش ئەوەی بەغدا پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ڕەوانە بكات، پێویستە لیستی مووچە و میزان موراجەعە و هەروەها داهاتی نانەوتیش ڕەوانەی بەغدا كرابێتەوە، بەلام تا ئەمڕۆ نە داهات رەوانە كراوە نەلیستی مووچە و نە میزان موراجەعەش، بۆیە دەبێت لەهەفتەی ئەم بابەتانە یەكلای بكرێنەوە.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر حكومەتی عێراقی مەبەستی هەبێت دەتوانێت بەخێرایی و پێش جەژنی قوربان پارەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت پێش ئەوەی بابەتی لیستی مووچە و داهاتی نانەوتی و میزان موراجەعە یەكیلای بكرێنەوە، بۆیە لە هەفتەی داهاتووەوە ئەو پرسە یەكلای دەبێتەوە.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
8كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
5كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
6كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
6كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









