“کۆڕبەندی ئابووری دێڵفی- سلێمانی نەخشەڕێگای چارەسەرکردنی گرفتە ئابوورییەکان دیاری دەکات”

سەمیر هەورامی وتەبێژی قوباد تاڵەبانی
عەلی حەمەسەعید-SNN
بەچاودێری قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، و بەسەرپەرشتی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان کۆڕبەندی ئابووری دێڵفی-سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە SNNی ڕایگەیاند: کۆڕبەندەکە پلاتفۆڕمێکی نوێی جیهانییە بۆ دیالۆگ لەسەر ئاستی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بۆ یەکەمین جارە لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.
وتیشی کۆڕبەندی دێلفی یەکێکە لەدیارترین کۆڕبەندە ئابوورییەکان کە چەندین کەسایەتی باڵای عێراق و یۆنان و هەرێمی کوردستان و گەورە بازرگانان و خاوەن سەرمایەکان و وەزیران و شارەزایانی جیهانی کۆدەکاتەوە، بۆ تاوتوێی پرسە جیهانی و هەرێمایەتیەکانی ئێستا و وێناکردن و داڕشتنی سیاسەت و ئاراستە ئابوورییەکان، بەئامانجی دۆزینەوەی چارەسەر بۆ گرفتەکان لەسایەی گۆرانکاری بازرگانی و کێشمەکێشەکانی ناوچەکەدا.
سەمیر هەورامی ئاماژەی بەوەشدا کە لەکۆڕبەندی ئابووری دێڵفی دا تاوتوێی بوارەکانی ئاسایش، گۆڕینی وزە، هەمەچەشنیی ئابووری، دەکرێت سەرباری جەختکردنەوە لەسەر دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمدا، لەم بارەیەوە وتەبێژی قوباد تاڵەبانی تیشکی خستە سەر ئەوەی کۆڕبەندەکە کاریگەری دەبێ لەسەر داڕشتنی سیاسەتی ئابوری لەهەرێمی کوردستان و عێراق و چۆنیەتی دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی و جیهان و چۆنێتی پتەوکردنی لە بوارەکانی ئەمنی و دیبلۆماتیدا.
بە وتەی سەمیر هەورامی، کۆڕبەندی ئابوری دێڵفی-سلێمانی بە هەماهەنگیی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتیی سکرتاریەتی گشتیی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دێسکی دەرەوەی وەزارەتی دەرەوەی یۆنان و ئاژانسی یۆنانی (ئیتەرپرایس گریس)، بەڕێوەدەچێت.
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێشنرخی گۆشتی سور گەیشتە 28 هەزار دینار، دەگاتە 30 هەزار دینار؟
تهمموز 21, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش -
نرخی هەرسێ جۆرەکەی بەنزین دیاریکرا
14كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عەلی زەیدی: ئامۆژگاری سەرۆک ترەمپم کرد هێرش نەکاتە سەر ئێران
12كاتژمێر لهمهوپێش -
ئەحمەد حاجی ڕەشید: پەرلەمانتارانی کورد لە بەغدا تووشی ئیحراجی بوون
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









