
SNN-
ئامادەنەبوونى بەشێک لە سەرۆک و بەرپرسانى باڵاى وڵاتانى عەرەبی لە لوتکەى عەرەبی لە بەغداد، عێراقى تووشى شۆک کردووە، لەکاتێکدا دواى ئامادەکارییەکى زۆر چاوەڕوانى سوپرایزى دیبلۆماسی بوو.
رۆژى شەممە 17 ى ئایار، لوتکەى وڵاتانى عەرەبی لە بەغداد بەڕێوەچوو، بەبەشدارى بەشێکى کەم لەسەرۆکى وڵاتان، هەرچەندە عێراق تا دوایین سات چاوەڕوانى بەشداریکردنى سەرۆکى سەرجەم وڵاتانى عەرەبی بوو.
لە لوتکەى وڵاتانى عەرەبی پێنج سەرۆک بەشداریان کرد و 17 سەرۆکى تر بەشدارنەبوون، لەکاتێکدا عێراق بانگهێشتى فەرمى ئاڕاستەکردبوون.
لەناو ئەو سەرۆکانەدا کە بەشدارنەبوون، هەریەکە لەپادشاى ئوردن و پادشاى بەحرەین بوونیان هەبوو، لەگەڵ سەرۆکى سوریا. جگە لە ئەمیرى قەتەر کە هۆڵى لوتکەکەى بەجێهێشت.
هیشام عەلاوى بریکارى وەزارەتى دەرەوەى عێراق ئامادەنەبوونى ئەو سەرکردانە بە شۆک و جێگەى سەرسوڕمان ناودەبات و دەڵێت چاوەڕوانى بەشداریکردنیان بوون.
بەشدارنەبوونى دووان لەو سەرکردانە لە هەموویان زیاتر بەلاى عێراقەوە چاوەڕواننەکراو بوو، کە پێکهاتوون لە پادشاى بەحرەین کە سەرۆکى خولى پێشووى لوتکەى عەرەبی بوو وەک پرۆتۆکۆڵ دەبوو ئامادە بێت تا سەرۆکایەتى خولى نوێ رادەستى عێراق بکات، لەگەڵ پادشاى ئوردن کە عێراق ئامادەکاریی کردبوو بۆ راگەیاندنى رێککەوتنێکى سێ قۆڵى لەگەڵ میسر.
هیشام عەلاوى جەختدەکاتەوە، بۆ ئامادەبوونى ئەو دوو سەرۆکە رێککەوتن کرابوو، بەڵام نازانن هۆکارى بەشدارینەکردنیان چییە، هەرچەندە رەنگە هەڵوەشاندنەوەى رێککەوتنى خۆر عەبدوڵا کاریگەرى لەسەر بەشدارینەکردنی بەشێک لە سەرکردەکان هەبووبێت.
تۆم باراک: کۆنترۆڵکردنی چەک لە عێراق دەستپێکی قۆناغێکی نوێیە لە مێژووی وڵاتەکەدا
22كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









