نەبوونی ئامێری ATMلە سنووری پارێزگای هەڵەبجە گرفتی بۆ هەزاران مووچە خۆر دروستكردووە

مووچەخۆرانی هەولێرن لە رێگەی هەژماری منەوە مووچە وەردەگرن
SNN-عەلی حەمە سەعید
بەهۆی ئەوەی تا ئێستا تیمی پرۆژەی هەژماری من لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان هیچ ئامێرێكی ڕاكێشانی پارەATMیان دانەناوە، بۆیە ئەمە بووەتە گرفت بۆ هەزاران مووچەخۆر كە مووچەكانیان چووەتە سەر هەژماری من و بەناچاری دەبێت بێنە سلێمانی بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.
یەكێك لەو پێشمەرگانەی كە لە لیواهاوبەشەكانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە مووچەكەی خراوەتە سەر پرۆژەی هەژماری من بە SNNی ڕاگەیاند: ئێمە لە لیوای پێنجی پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەین كە كۆی گشتی پێشمەرگەكان زیاد لە دوو هەزار و 500 پێشمەرگەین، تا ئێستا زیاد لە %85 ی پێشمەرگەكان مووچەكانمان خراوەتە سەر پرۆژەی هەژماری من، بەڵام ئەوەی بووەتە گرفت نەبوونی ئامێری ATMە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە و شارەزوور و هەورامان.
ئاماژەی بەوەشكرد، بۆ وەرگرتنی مووچەكانیانمان دوو ڕێگامان لەبەردەستە یان دەبێت بە ناچاری بێینە سلێمانی بۆ وەرگرتنی مووچە، یاخود دەبێت لە نوسینگەكانی حەواڵە مووچەكانمیان وەربگرین، بەڵام لە نوسینگەكان لە %1 ی مووچەكانمان لێدەبڕن، بەجۆرێك بۆ هەر 100 هەزار دینار هەزار دینار دەبڕن و لە ملیۆنێك دینار 10 هەزار و لە دوو ملیۆن 20 هەزار دینار.
بەگوێرەی زانیارییەكانی SNNجگە لەو پێشمەرگانەی لیوا هاوبەشەكان، بە هەمان شێوەش سەدانی فەرمانبەری شارستانی داموو دەزگا حكومییەكان لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە بەهەمان شێوە مووچەكانیان گوازراوەتەوە بۆ سەر پرۆژەی هەژماری من، بەڵام ئەوانیش گرفتی نەبوونی ئامێری ڕاكێشانی پارەیان هەیە و بەناچاری مانگانە دەچنە سلێمانی بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان و هەندێكیشیان لە نوسینگەكان لە بری پێدانی لە%1ی مووچەكانیان پارەی مووچەكانیان ڕادەكێشن، هاوكات تیمەكانی پرۆژەی هەژماری منیش تا ئێستا هیچ پلانێكیان نییە لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە ئامێری ATMدابنێن.
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
12كاتژمێر لهمهوپێشکەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران هەیە
ئهیلول 6, 2026
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
9كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
9كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









