
SNN-
هەڵۆ عەسکەری، وەزیری ژینگەی عێراق لە کۆڕبەندی نێودەوڵەتی دێڵفی لە سلێمانی رایگەیاند، ساڵانە دووبارەبوونەوەی خۆڵبارین زیاتربووە، خۆڵبارینی عێراق هەم لە دەرەوەی وڵاتەکەوە دێت، هەم لە ناوخۆی وڵاتەکەوە، بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری وڵات و دەڵێت.
هەڵۆ عەسکەری، وتیشی، عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئێران، سعوودیە و کوەیت لە دانوستاندایە بۆ چۆنیەتیی رێگریکردن لە دیاردەی خۆڵبارین، کە دەگەڕێتەوە بۆ کەمبوونەوەی رێژەی سەوزایی و کەمیی بارانبارین، جگە لەوەی بووەتە هۆکاری کۆچ و کەمبوونەوەی کاری کشتوکاڵی.
ئاماژەی بەوەشکرد، “رێژەی دیاریکراوی بە بیابان بوون بوونی نییە، بەڵام رێژەکە لە عێراقدا زۆرە و تاوەکو دێت زیاتر دەبێت، ئەگەر لە هەرێمی کوردستان هەنگاو لە بەرامبەر دیاردەی خۆڵبارین نەگیرێتەبەر، روودانی زیاتر دەبێت، هەرچەندە ئێستا کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا و کەمبوونەوەی سەوزایی لە بەشێک لە ناوچەکان بەباشی دەرکەوتووە.”
وەزیری ژینگەی عێراق باسی لەوەشکرد، عێراق بەدەست کاریگەرییەکانی گۆڕانی کەشوهەواوە دەناڵێنێت، ئێستا ژینگەی بەغدای پایتەخت زۆر پیسبووە، هەرچەندە وڵاتێکی پیشەسازی زۆر گەورەش نییە.
باس لەوەشدەکات، کاردەکەن بۆ تەرخانکردنی پارە لە سندوقی ژینگە تاوەکو دەستەیەکی چاودێری بۆ ژینگەی بەغدا دابنرێت و لەگەڵیدا سەنتەرێک دابمەزرێنن کە تیایدا زانیارییەکانی کەشوهەوا تۆماربکرێت، بۆ کەمکردنەوەی کاریگەرییەکانی گۆڕانی ئاوو هەوا.
لە کۆتایدا، هەڵۆ عەسکەری، ئەوەشی خستەڕوو، پلانیان هەیە بۆ زیادکردنی رێژەی سەوزایی و ساڵی پار لە کۆپ16-‘cop16’ لە سعودیە، پارە تەرخانکرا بۆ چاندنی 10 ملیۆن نەمام، کە ئەوە وادەکات لە ساڵانی داهاتوو، زیاتر بەرگری بکرێت لە دیاردەی بە بیابانبوون، هەرچەندە بە وتەی وەزیری ژینگە، ئەوە کارێکی هاوبەشە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە و ئەو وڵاتانەشی خۆڵبارینی لێوەدەێت.
هەواڵی زیاتر
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
23كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
سەرایا سەلام وەک یەکەم گرووپ چەکەکانی ڕادەستی دەوڵەت کرد و هەڵوەشایەوە
20 خولهك لهمهوپێش -
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









