
SNN-عەلی حەمە سەعید
دوای ئەوەی پرۆژەی ڕووناكی لە چەندین شوێن كەوتووەتە بواری جێبەجێكردنەوە و كارەبا بووەتە 24 كاتژمێری، بەڵام لای هاوبەشكانی كارەبا ئەو پرسیارە دروستبووە ئەگەر سەری هەموو مانگێك پارەی كارەبا وەربگیرێت ئەی چارەنووسی قەرزەكانی پێشوویان چی بەسەر دێت؟ هاوكات هاووڵاتیان زیاد لە یەك تریلیۆن دینار پارەی كارەبایان لایە.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNN لەئێستادا بەشێكی زۆری هاوبەشانی كارەبا بڕێكی زۆر پارەی كارەبایان لایە و بەهۆی دابەشنەكردنی مووچە لەكاتی خۆیدا نەیانتوانیوە پارەی كارەبا بدەن، بەجۆرێك هاوبەشی وا هەیە بەلایەنی كەم زیاد لە دوو ملیۆن دینار پارەی كارەبا قەرزدارە و ئامادەش نییە ئەو بڕە پارەیە بەسەر یەكەوە بداتەوە حكومەت.
بەگوێرەی بەدواداچوونەكانی SNNتا سەرەتای ساڵی 2023 كۆی گشتی پارەی قەرزی هاوبەشكانی كارەبا، زیاد لە یەك تریلیۆن دیناری تێپەڕاندووە، بەشێكی زۆری ئەو قەرزانەش لای هاوبەشانی هاووڵاتیانە و بەشێكی دیكەشی لای هاوبەشانی بازرگانی و پیشەسازییە.
سیروان محەمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی بە SNNی ڕاگەیاند: ئەو هاوبەشانەی كارەبا كە كارەبایان بووەتە 24 كاژمێری و چوونەتە سەر پرۆژەی ڕووناكی، ئەو قەرزەی كە پێشتر لەسەر یان بووە هەر دەمێنێتەوە و لەسەر پسولەی كارەباكەیان بۆیان دەنوسرێت، بەڵام بڕی ئەو پارەیەی كە مانگانە لە كارەبای 24 كاتژمێری بەكاری هێناوە لێی وەردەگیرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ئێستا دیار نییە، حكومەت لەداهاتوودا بە چ شێوازێك مامەڵە لەگەڵ ئەو قەرزە كەڵەكە بووانەدا دەكات، بەلام ئەوەی هەیە ئەوەیە كە دەبێت مانگانە لەكاتی خۆیدا پارەی كارەبای پرۆژەی ڕووناكی بدریت چونكگە ئەگەر دوو مانگ یان سێ مانگ پارەكە نەدرێت ئەوا بڕە پارەیەكی زۆر كۆدەبێتەوە و دواجار لە توانای هاوبەشەكاندا نییە ئەو برە پارەیە بدەن و دواجار پەنا بۆ بڕینی كارەبا دەبرێت.
SNNچەند جارێك پەیوەندی بە ئومێد ئەحمەد وتەبێژی وەزارەتی كارەبا كرد بۆ ئەوەی وردەكاری چارەنووسی ئەو قەرزانە ڕوونبكاتەوە كە لای هاوبەشانی كارەبا هەیە، بەڵام ناوبراو ئامادە نەبوو وەڵامی پەیوەندییەكانمان بداتەوە.
لە پرۆژەی ڕووناكی كە بە كارەبای 24 كاتژمێری ناسراوە، هاوبەشانی كارەبا ناتوانن خۆیان بدزنەوە لە نەدانی پارەی كارەبا، ئەگەر ئەوە ڕووبدات ئەوا تیمی پرۆژەی ڕووناكی كارەبای ئەو هاوبەشانە دەبڕین كە پارەی كارەبایان نەداوە، هاوكات هاووڵاتیانیش ترسیان لەوەهەیە، لەداهاتوودا هەمان ئەو پرۆژەیە هاوبەشانی كارەبا ناچار بكات ئەو قەرزانەی كە پێشتر لەسەریان كەڵەكە بووە لێیان وەربگیرێتەوە.
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێشعەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
22كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
19كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
20كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
21كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









