هۆشداری دەدرێت لە لەناوچوونی یەكجاری كێڵگە پەلەوەرییەكانی هەرێم

مریشک
عەلی حەمەسەعید-SNN
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی هەرێم ئاماژە بەوەدەكات، ئەگەر ئەو دۆخەی ئێستای كێڵگە پەلەوەرییەكان بەردەوامی هەبێت و حكومەت بەردەوام پشتگوێیان بخات، ئەوا تا دوو ساڵی دیكە كەرتی پەلەوەر بەتەواوی لەناو دەچێت.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی هەرێم بەSNNی ڕایگەیاند: بەهۆی رێگریكردن لەلایەن بازگەكانی حكومەتی عێراق كە ناهێڵن مریشك برواتە خوارووی عێراق، زیانێكی زۆری بە كێڵگە پەلەوەرییەكان گەیاندووە، هاوكات زۆرجار ئەو جووجك و هێلەی تروكاندنانەی هاوردە دەكرێن كوالیتیان زۆر خراپە و بووەتە هۆی زیانگەیاندن بە خاوەن كێڵگەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر ئەم پشتگوێخستنەی حكومەتی هەرێم بەردەوامی هەبێت، ئەوا كەرتی بەرهەم هێنانی پەلەوەر تەمەنی ناگاتە دوو ساڵی دیكە و لەناو دەچێت، ئەمەش دەبێت هۆی لە ناوچونی كەرتێكی گرنگی ئاسایشی خۆراك و دروستبونی بێكاری زیاتر.
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگە پەلەوەریەكانی هەرێم ئەوەشی باسكردووە، ماوەیەکی زۆرە سەرجەم كیڵگە پەلەوەرییەكان لە زیاندان، بەجۆرێك زیاد لە 10 ملیار دینار زیانیان پێگەیشتووە، هۆكاری زیانەكەش نەبونی پلانی حكومەتی هەرێم و پشتیوانی نەكردنی لایەنە پەیوەندیدارەكانە لە چاودێری نەكردنی ئەو پێداویستیانەی بەكاری دەهێنین.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
6كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
4كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
4كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









