بایدن توشی شێرپەنجە بووە و ترەمپ هاوخەمی دەردەبڕێت

0
131

SNN

جۆو بایدن سەرۆکی پێشووی ئەمریکا توشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە و لە قۆناغی مەترسیدایە، هاوکات ترەمپیش هاوخەمی خۆی بۆ بایدن دەردەبڕێت.

نوسینگەی سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە راگەیەنراوێکدا سەبارەت بە دۆخی تەندروستیی بایدن راگەیەنراوێکی بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایکردووە، هەفتەی رابردوو، پشکنینی پزیشکی بۆ گرێی پرۆستاتی سەرۆک جۆ بایدن کرا دوای ئەوەی ژمارەیەک نیشانە لە میزەڕۆیدا دەرکەوتن.

ئاماژە بەوەدەکات، رۆژی هەینی رابردوو دەرکەوت کە تووشی شێرپەنجەی پرۆستات بووە،  لە ئاستی پێنجەمی نەخۆشییەکەدایە و بە ئێسکەکانیدا بڵاوبووەتەوە، هاوکات هیوایەک ماوە بۆ چارەسەر کردنی.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا هاتووە، پێدەچێت بڵاوبوونەوەی شێرپەنجەکە بەهۆی چەند هۆرمۆنێکەوە بێت کە دەکرێت کۆنترۆڵبکرێت، بۆ ئەوەش سەرۆک و خێزانەکەی هەڵسەنگاندن بۆ ئەو چارەسەرانە دەکەن کە پزیشکەکانی پێیاندەدەن.

هاوکات، لە ساڵی 2015 باو بایدن، کوڕی جۆ بایدن بەهۆی تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجەی مێشک گیانیلەدەستدا.

لەوبارەیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس هاوخەمی خۆی و خێزانەکەی میلانیا بۆ نەخۆشییەکەی بایدن دەربڕیوە و نوسیوویەتی: “من و میلانیا دڵگرانین بە بیستنى هەواڵى تووشبوونى جۆ بایدن بە شێرپەنجەى پرۆستات و هیواى زوو چاکبوونەوەى بۆ دەخوازین”

جۆوبایدن لە کانوونی دووەمی 2021 بۆ 2025، سەرۆکی ئەمریکا بوو، بۆ ئەم خولەی سەرۆکایەتی وڵاتەکەشی بەربژێر بوو کێبڕکێی توندی لەگەل ترەمپدا هەبوو، بەڵام دواتر کشایەوە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this