ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق زانیاری نوێ لەسەر مووچە و بودجە ئاشکرا دەکات

پارەی عێراقی
SNN
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، کورتهێنانی بودجە گەیشتووەتە 63 ترلیۆن دینار، حکومەتیش دەتوانێت قەیرانەکان تێدەپەڕێنێت و گرفت بۆ مووچە دروست نابێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 19ی ئایار، رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی حکومەتی عێراق لێدوانی حسێن موئەنەس ئەندامی لیژنەی دارایی عێراق بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایدەکات، حکومەت چەند بژاردەیەکی لەبەردەمدایە و دەتوانێت قەیرانەکان تێبپەڕێنێت و پرسی مووچەش تووشی هیچ گرفتێک نابێت”.
ئاماژە بەوەدەکات، دواکەوتنی حکومەت لە پێشکەشکردنی خشتەکان ئاماژەیەکی نەرێنییە و نیشانەی سستییە لەوەڵامدانەوەی گۆڕانکاریی ئابوریی جیهانیی، بەتایبەتی دابەزینی نرخی نەوت و مانەوەی نرخی بەرمیلێک بە 70 دۆلار لە چوارچێوەی بودجەدا کارێکی راستەقینە نییە و دەبێت رای پسپۆڕان بۆ دەستکاریکردنی وەربگیرێت.
ئەوەشیخستووەتە ڕوو، کورتهێنانی بودجە گەیشتووەتە 63 ترلیۆن دینار، ئەوەش ژمارەیەکی گەورەیە و ئەرکی پەرلەمانە چارەسەرێک بۆ کەمکردنەوەی ئاستی کورتهێنان بدۆزێتەوە.
ئەو ئەندامەی پەرلەمانی عێراق دەڵێت “خشتەی بودجە ئاڵنگارییەکی قورس و راستەقینەی نوێنەران دەبێت، چونکە دۆخی ئابووری عیراق پشت بە یەک سەرچاوە دەبەستێت کە نەوتە و وڵات تووشی ناجێگیری بازاڕی جیهانیی دەکات”.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
21كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








