حەماس: رازی بووین نۆ بارمتە بەرامبەر 300 فەڵەستینی ئازاد بکەین

دوو چەکداری حەماس
SNN
بەرپرسێکی باڵای بزووتنەوەی حەماس رایگەیاندووە، بزووتنەوەکەیان بە ئاگربەست رازیبووە ئەویش بە ئازادکردنی بۆ بارمتەی ئیسرائیل لە بەرامبەریشدا 300 فەلەستینی ئازاد بکرێن
ماڵپەڕی سی ئێن ئێنی عەرەبی لە زاری بەرپرسێکی بزوتنەوەی حەماسەوە ئاشکرایکرد، بزوتنەوەکە رازی بووە بەوەی حەوت بۆ نۆ بارمتەی ئیسرائیلی ئازاد بکات، ئەمەش لەوکاتەدایە کە هەوڵەکان لە دەوحە بۆ دانوستان لەنێوان حەماس و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئیسرائیل دەبێت پابەند بێت بە ئازادکردنی 300 فەڵەستینی و راگەیاندنی ئاگربەستێکی 60 رۆژە لە کەرتی غەززە و کشانەوەی سوپای ئەو وڵاتە لە رۆژهەڵاتی رێگای سەڵاحەدین، کە باکوری کەرتی غەززە بە باشوری شارەکەوە دەبەستێتەوە.
هاوکات، رەزامەند بوونی حەماس بە شاندی ئیسرائیل راگەیەندراوە و لە ئێستاشدا دانوستانە ناڕاستەوخۆکان لە شاری دەوحەی پایتەختی قەتەر بەردەوامە.
هەر ئەمڕۆش نەتانیاهۆ رایگەیاندووە، رێگە بە چوونی هاوکارییە مرۆییەکان بۆ ناوغەززە دراوە، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دەڵێت ” ئەو هاوکاریانەی کە دەچنە ناو غەززە، کەمترین هاوکارییە کە پێویستە بۆ ڕێگریکردن لە برسێتی”، هەروەها بەبێ باسکردنی دانوستانەکان و راگەیاندنی ئاگربەست وتوویەتی “هەموو ناوچەکانی کەرتی غەززە کۆنترۆڵ دەکەین و لەوێ شەڕی توند دەکەین.”
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
11كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
7كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
8كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
8كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









