
SNN-
لەیلا عومەر، سەرۆکی شارەوانی سلێمانی، ئەمرۆ لە دووەمین رۆژی کۆڕبەندی دێڵفی لە پانێڵێکدا رایگەیاند، “شارەوانی خاوەنی ماستەرپلانێکی پڕ زانیارییە کە لەلایەن کۆمپانیایەکی بیانییەوە بە توێژینەوەیەکی گەورە، ئەم ماستەر پلانە دانراوە. کاتێک وەبەرهێنەر یان بازرگانێک داوای سێکتەرێک و یاخود دابینکردنی زەوییەک بکات، راستەوخو لە ماستەرپلانەکەدا سەیری دەکەین و پێویست ناکات دیراسەی بۆ بکەین کە چی جێگەیەک گونجاوە چونکە هەموو بەشەکانی، گەشتیاری، کشتوکاڵی، بازرگانی و وەرزشی و پەروەردەیی تێدایە، لەگەڵ ڕێڕەوەکانی ئاودا.”
لەیلا عومەر وتیشی، “شارەوانی سلێمانی خاوەن GISـێکی پڕ زانیارییە، کە ئەمە بووەتە بنەمایەک بۆ کارەکانی رۆژانەی شارەوانی و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان، ئەنجوومەنی شارەوانی بووەتە هۆی کارئاسانی بۆ بازرگانان و بەرچاویان ڕووندەبێت کە ئەو زەویەی پێی دەدرێت لە کوێیە و چی تێدایە.”
ئاشکراشی کرد کە، کاریان کردووە کە شەقام و پرد و بەرزە پرد و نزمە پرد دروستبکەن بەو پێیەی سلێمانی “خاوەن ماستەرپلانی ترافیکە”، وەک قۆناغی یەکەمیش، بە بڕی 70 ملیار دینار چەندین پرد و بەرزەپرد دروستکراوە، هاوکات وتیشی، “کارمان کردووە ئەو زەویەی دەدرێتە بازرگان کەمترین کێشەی تێدابێت.”
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد، سلێمانی خاوەنی گەورەترین پارکی ناوچەیە کە نزیکەی پێنج هەزار دۆنم سەوزایی هەیە و لە هەوڵداین بۆ فراوانکردنی رووبەرەکەی کە چەندین پرۆژەی گەشتیاری لەخۆی دەگرێت.
لە بارەی تەواوبوونی شەقامی 100 مەتری سلێمانیش وتی، ” شەقامەکە قۆناغی باشی بڕیوە و لە ساڵی داهاتوودا دەخرێتە خزمەت خەڵکەوە.”
شاندێکی هەرێمی کوردستان بۆ گفتوگۆکردن لەسەر بودجە و مووچە دەچنە بەغدا
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
10كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









