“سلێمانی دەبێتە خاوەنی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە رێگەی وزەی خۆر”

بەرهەم هێنانی کارەبا بە وزەی خۆر
عەلی حەمەسەعید-SNN
وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای سلێمانی ئاماژە بەوەدەكات، لەئێستادا مانگانە 20 مێگاوات كارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە لە پارێزگاكە بەرهەم دەهێندرێت، هاوكات مانگی داهاتووش سلێمانی دەبێتە خاوەنی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لە رێگەی وزەی خۆرەوە لەسەر ئاستی عێراق.
سیروان محەممەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی بەSNNی رایگەیاند: سلێمانی پێشەنگی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستانە لە بەرهەمهێنانی كارەبادا لە رێگەی وزەی خۆرەوە كە تێیدا 740 هاوبەش تۆماركراون و لە وزەی خۆر كارەبا بەرهەم دەهێنن، ئەوە جگە لەوەی كە بەشێكی زۆریش خۆیان تۆمار نەكردووە.
ئاماژەی بەوەشكرد، مانگانە ئەو 740 هاوبەشە 20 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنن، هەروەها مانگی داهاتووش سلێمانی دەبێتە خاوەنی گەورەترین وێستگەی بەرهەمهێنانی كارەبا لەسەر ئاستی عێراق و هەرێمی كوردستان.
وتەبێژەکەی بەڕێوەبەرایەتی کارەبای سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، وێستگەكە لەلایەن كارگەیەكی چیمەنتۆوە دادەنرێت و توانای بەرهەمهێنانی 50 مێگاوات كارەبای دەبێت.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









