“رەنگە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق چەند مانگێك دوابكەوێت”

ئامێری هەڵبژاردن
SNN-
رۆژنامەیەکی عێراقی باس لە دواخستنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات بۆ ساڵی داهاتوو دەڵێت: لایەنە شیعەکان پێیانوایە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بۆ بەهار یان هاوینی (2026)دوادەخرێت بەهۆی پێشهاتی كتوپڕ کە ڕەنگە بەم زووانە رووبدات.
رۆژنامەی (المدی) بڵاویکردووەتەوە کە لەدوای ناوەڕاستی مانگی داهاتووەوە رووداوی چاوەڕواننەکراو لە عێراق روودەدات و هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بۆ بەهار یان هاوینی 2026 دوادەخرێت
سەرچاوەیەکی نزیک لە چوارچێوەی هەماهەنگی بە رۆژنامەی (المدی) راگەیاندووە هەوڵەکان بۆ دواخستنی هەڵبژاردنەکە لەدوای ناوەڕاستی مانگی حوزەیرانەوە دەستپێدەکات و,
پەرلەمان دوای پشووی یاسادانان بۆ پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە ئەوەش کاریگەری لەسەر وادەی دیاریکراوی هەڵبژاردن دروست دەکات
سودانی مانگی نیسانی ساڵی رابردوو رایگەیاند، رۆژی 11ی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەدەچێت.
بەڵام بەپێی سەرچاوە سیاسییەکان، رەنگە مانەوەی ئەم وادەیە وەك خۆی قورس بێت بەهۆی ئەو پێشهاتە كتوپڕانەی کە لە دوای مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە روودەدەن.
بەگوێرەی سەرچاوە نزیکەکان لە چوارچێوەی شیعەکان، پێشهاتە كتوپڕەكان لەگەڵ گۆڕینی یاسای هەڵبژاردنەکان و دانانی مەرج بۆ خۆ کاندیدکردنی بەرپرسانی حكومەت روودەدات.
مەرجەکان بریتین لە دەستلەکارکێشانەوەی بەرپرسان لە پۆستەکەیان (4 یان 6)مانگ پێش هەڵبژاردن.
پێشتر محەمەد عەنوز پەرلەمانتاری عێراق لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەكە، پێشبینی کردبوو کە وادەی هەڵبژاردن چەند مانگێك دوابخرێت، وەک ئەوەی لە هەڵبژاردنەکانی ساڵی 2021دا روویدا، کاتێک وادەی هەڵبژاردن لە 6ی حوزەیران بۆ 10ی تشرینی یەکەمی ئەو ساڵە دواخرا.
ئەگەر یاسایەکی نوێی هەڵبژاردن دەربکرێت، ئەوا کۆمسیۆن دەبێت پلانێکی نوێ بۆ چارەسەرکردنی دۆخە نوێیەکە دابڕێژێت، ئەمەش بە مانای دواخستنی هەڵبژاردنەکان لانی کەم بۆ ماوەی شەش مانگ.
لە ماوەی دواخستنەکەدا رێگە بەو بەرپرسانە دەدرێت کە دەیانەوێت خۆیان بۆ کاندید بکەن، دەست لەکاربکێشنەوە لە پۆستەکانیان، ئەمەش حکومەت دەگۆڕێت بۆ حکومەتێکی كاربەڕێكەر.
لە رووی یاساییەوە حکومەت لە ماوەی كاربەڕێكەریدا بە توندی سنوردار دەکرێت لە خەرجکردنی پارە و بڕیاردان.
بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ٢٠٠٣ەوە، لایەنە شیعەکان باڵا دەستەكان كە کۆنترۆڵکردنی پۆستە جێبەجێکارەکان و زۆرینەی پەرلەمانیان كردووە گلەیی ئەوە دەکەن کە پۆستەکانی حکومەت کاریگەرییان لەسەر کێبڕکێی دادپەروەرانە لە هەڵبژاردنەکاندا هەیە.
چەند هەفتەیەک لەمەوبەر، مالیکی لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا وتی توانای دەوڵەت كراوە بە بەشێك لە پڕوپاگەندەی هەڵبژاردن.
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێشئێران: ئەمریکا جەنگی هەڵگیرساندووە و دەیەوێت جیهان تێچووەکەی بدات
14كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
11كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
11كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
12كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









