بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ موساد ئێران هاووڵاتییەکی خۆی لەسێدارەدا

فۆتۆی ئەو هاووڵاتییە ئێرانییەی بەتۆمەتی سیخوڕی لەسێدارەدراوە
SNN
حکومەتی ئێران رایگەیاند کەسێکیان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ موسادی ئیسرائیل لە سێدارەداوە.
دەزگای دادی ئێران لە راگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، وڵاتەکەیان پیدرام مەدەنییان بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئیسرائیل و گواستنەوەی زانیاریی لە وڵاتەکەیانەوە بۆ موساد لەسێدارەداوە.
ئاماژە بەوەکراوە، ئەو کەسە لە ساڵی 2020ەوە دەستگیرکراوە کەلەلایەن موسادەوە لە ئەڵمانیا مەشق و راهێنانی پێکراوە و لە رێگەی سیستمی پەیوەندی پارێزراوەوە زانیاریی هەستیاری سەبارەت بە دامەزراوە ستراتیژییەکەیان بۆ ئیسرائیل گواستووەتەوە.
ئەوەشخراوەتە روو، ئەو کەسە پەیوەندیی بە چەندین کارمەندی موسادەوە لە وڵاتە جیاوازەکانەوە هەبووە، لەوانە کۆبوونەوەیەک لەناو باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە برۆکسل و لە ماوەی سیخوڕییەکەیدا گەشتێکی بۆ ناوچە داگیرکراوەکان کردووە.
هاوکات، دوای تەواوبوونی لێکۆڵینەوەکان و دڵنیابوونەوە لە کردەکانی ئەو کەسە لەلایەن دادگای باڵای ئێرانەوە سزایی لەسێدارەدانی پەسەندکراوە.
بەگوێرەی راگەیەنراوەکەی دادی ئێران، پیدرام مەدەنی تەمەن 40 ساڵ دوای زیاتر لە چوار ساڵ زیندانیی سێ جار سزای لەسێدارەدانی دواخراوە و دواجار رۆژی چوارشەممە لەسێدارە درا.
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
20كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
17كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
16كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









