وەزارەتى دارایى هەرێم وەڵامى وەزارەتى دارایى عێراقى دایەوە

0
270

SNN-

وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم وەڵامی نووسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێڕاق دەداتەوە و دەڵێت”پشتبەستن بە خەرجی کردەیی (الإنفاق الفعلي)، پێچەوانەی حوکمەکانی دەستووری عێراقە”.

وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان وەڵامێکی بە زمانی عەرەبی بۆ وەزارەتی دارایی عێراق و تەیف سامی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە” ئەو رێڕەوەی وەزارەتەکەتان گرتوویەتییەبەر لە دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان بە پشتبەستن بە خەرجی کردەیی (الإنفاق الفعلي)، پێچەوانەی حوکمەکانی دەستووری عێراقە، دیاریکردنی پشکی هەرێمی کوردستان دەبێت پشت بە داهاتە فیدراڵییە کۆکراوەکان ببەستێت نەک خەرجی کردەیی”.

وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان پاڵپشت بە داتا و ژمارە لە ڕوونکردنەوەیەکی چوارخاڵیدا وەڵامی وەزارەتی دارایی عێراق دەداتەوە، دوای ئەوەی ڕۆژی چوارشەممە بڕیاری ڕاگرتنی مووچەی فەرمانبەرانی کوردستانی دەرکرد، لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە: ڕێکارەکانی عێراق بۆ دەستنیشانکردنی بەشە بودجەی هەرێمی کوردستان دژی دەستوورە.

وەزارەتی دارایی هەرێم دەڵێت، “ پاڵپشت بە یاسای دادگای باڵای فیدڕاڵی ژمارە 4/فیدڕاڵی/2025 لەسەر 303 کە لە 10/2/2025 دەرچووە ئەمە بڕیار نییە کە لە نووسراوەکەتان ئاماژەتان پێداوە تاوەکو تەمویلی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، نەکەن نووسراوی دادگای فیدڕاڵی هیچ ئاماژەیەکی ڕاستەوخۆ یاخود ناڕاستەوخۆی نەداوە بەوەی کەوا تەمویلی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان نەکرێت، هەموو ئەو شیکاریانەی کەوا لەسەر ئەسڵی ئەم نووسراوە کراوە، دژی بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵییە کە داوای دادپەروەری دەکات لەنێوان هەموو هاووڵاتیەکی عێراقی، بەتایبەتی ئەوەی کەوا پەیوەندی بە بژێوی ژیانی هاووڵاتیان و مووچەی فەرمانبەران هەیە لە کاتی خۆیدا.”

ئاماژەی بەوەشکردووە، ڕێککەوتن کرا لەسەر هەموو لیستی مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی چاودێری کۆمەڵایەتی و زیندانیانی سیاسی و تووشبووانی چەکی کیمیایی کە بۆ ساڵی دارایی 2025 کۆی مووچەی سەرجەم ئەو چین و توێژانە بدرێت کە نزیکەی 13 تریلیۆن و 334 ملیار و 587 ملیۆن دینارە، ئەمە لەکاتی سەردانی شاندی هەرێمی کوردستان لە سەرەتای ئەمساڵ بۆ بەغدا، بە ئامادەبوونی بەڕێزتان وەک وەزیری دارایی، لە کۆی ئەم پارە تەرخانکراوە، وەزارەتی دارایی بڕی 4 تریلیۆن و 223 ملیار و 625 ملیۆن و 165 هەزار دیناری ناردووە، ئەوەی کە لە ئەستۆی وەزارەتی دارایی عێراق ماوەتەوە، 9 تریلیۆن و 110 ملیار و 961 ملیۆن و 835 هەزار دینارە.

بەشی بکە لە
Previous Next
Close
Test Caption
Test Description goes like this