
مووچە
SNN-
رۆژنامەى شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە، سەرۆکوزیرانى عێراق بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغداد پەنا بۆ ئەو کەسایەتییە کاریگەرانە دەبات کە لە کوردەوە نزیکن.
رۆژنامەکە باسی لەوەشکردووە، سودانى نایەوێت گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بەرەو ئاڵۆزیی بڕوات، بە تایبەت لەم ساتەوەختەى پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى عێراق، بۆیە دەیەوێت ئەو کەسانە بنێرێتە هەولێر کە نزیکن لە بەرپرسانی کورد، بەتایبەت بۆ چارەسەرکردنى کێشەى ئەم دواییە کە وەزیری دارایی بۆ فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى دروستکردووە.
میدیا عێراقییەکانیش بڵاویانکردەوە، هادی عامری بۆ هەمان مەبەست ئەمڕۆ سەردانی هەولێر دەکات و دەیەوێت لەو رێگەیەوە بە بەرپرسانى هەرێمى کوردستان بڵێ مووچەى مانگی ئایار دەنێردرێت، بەڵام بەشێوەی قەرز کە دواتر لە بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.
رۆژنامەکە ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، هەندێک کەس و لایەنی سیاسی لە بەغداد پێداگریی دەکەن لەسەر سزادان و بڕینى مووچەى هەرێمى کوردستان لە بەرامبەر رادەستنەکردنى داهاتى ناوخۆ وەک پێویست.
ئهمهش دوای ئهوه دێت، رۆژی چوارشهممه 28-5-2025 وهزارهتی دارایی عێراق به نووسراوی فهرمی حكومهتی ههرێمی ئاگادار كردهوه كه تهرخانكراوی دارایی ههرێم 12.67 لهیاسای بودجهی سێ ساڵیی كۆتایی هاتووه و هیچ تهرخانكراوێكی دارایی نهماوه، بەڵام بەگوێرەى رێککەوتنى وەزارەتى دارایى و ئابوورى هەرێمى کوردستان و عێراق، پێویستە بەغداد بڕى 13 تریلیۆن دینار بۆ 2025 رەوانەى هەرێمى کوردستان بکات، کە تاوەکو ئێستا تەنیا چوار تریلیۆن دینار بۆ چوار مانگى یەکەمى ئەمساڵ رەوانە کراوە.
هەواڵی زیاتر
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش -
مارکۆ ڕۆبیۆ: “مۆندیال بۆ ئەندامانی سوپای پاسداران قەدەغەیە”
20كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
نرخی مریشك دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینی
18كاتژمێر لهمهوپێش -
عەلی زەیدی: بێبەرامبەر زەوی بەو خێزانانە دەدرێت کە خانووی خۆیان نییە
19كاتژمێر لهمهوپێش -
دووەمین کۆڕبەندی ئابورى نێودەوڵەتی دێلفی لەسلێمانی دەبەسترێت
20كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021








