
مووچە
SNN-
ڕاوێژکاری دارایی سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاشکرای دەکات، حکومەتی عێراق ئامادەیە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بۆ مانگی ئایار خەرج بکات، بەڵام بەپێی میکانیزمێکی دارایی مەرجدار، لە چوارچێوەی چارەسەرکردنی پەرەسەندنی قەیرانی دارایی نێوان هەردوولا.
مەزهەر محەمەد ساڵح، راوێژکاری دارایی بە ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی جەدیدی راگەیاندووە کە دەستپێشخەری خەرجکردنی پارە لە شێوەی قەرزێکی کاتی هەیە کە لەلایەن حکومەتی فیدراڵیەوە بۆ حکومەتی هەرێم دابین دەکرێت، لەدەرەوەی چوارچێوەی ئاسایی حیساباتی فەرمی، ئەمەش بۆ کەمکردنەوەی خراپتربوونی کاریگەرییە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان کە لە ئەنجامی دواکەوتنی مووچەوە دروست دەبێت.
دەشڵێت:”میکانیزمەکە دوو مەرجی بنەڕەتی لەخۆدەگرێت، یەکەمیان بۆ دابینکردنی بودجەیە بەشێوەی قەرز، نەک وەک بەشێک لە باجەکانی دارایی ئاسایی هەرێم. مەرجی دووەم ئەوەیە کە لیژنەیەکی هاوبەش لە نێوان بەغدا و هەولێر پێکبهێنرێت بۆ پەرەپێدانی چارەسەری ڕیشەیی بۆ قەیرانی مووچە کە لە سەرەتای ساڵی 2025ەوە کەڵەکە بووە، پێشبینی دەکرێت ئەم لیژنەیە پێش جەژنی قوربان بگەنە لێکتێگەیشتنێکی ڕوون”.
ئەمە لەکاتێکدایە تا ئێستا مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە ڕەوانە نەکراوە، بەپێی نوێترین لێدوانی ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری هەرێم، هەرکات مووچە ڕەوانە بکرێت لە ماوەی 24 کاتژمێردا دابەشی دەکەن.
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێشوەزارەتی نەوتی عێراق تیمێکی بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی بەنزین پێکهێنا
5كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
عێراق پلانی نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوت دوور لە گەرووی هورمز جێبەجێ دەکات
2كاتژمێر لهمهوپێش -
سیستمی پەیڕۆڵ بۆ ئامادەکردنی مووچەی مانگی ئەیلول کاراکرا
3كاتژمێر لهمهوپێش -
وەزارەتی دارایی هەرێم مەرج و ڕێکارە نوێیەکانی مۆڵەتی بێ مووچە دەردەکات
3كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









