وەزارەتی تەندروستیی عێراق هەلی دامەزراندنی راگەیاند و هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق
SNN
بەشی پلاندانان لە وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند، هەلی دامەزراندنی دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتیی بۆ ساڵی 2023 بۆ 2024 دەگرێتەوە، بەڵام بڕیارەکە دوای جێبەجێکردنی خشتەی بودجەی عێراق دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 2ی حوزەیران، وەزارەتی تەندروستیی عێراق فۆڕمێکی هەلی دامەزراندنی بڵاوکردووەتەوە و رایدەگەیەنێت، دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتیی بۆ ساڵی 2023 بۆ 2024 دادەمەزرێنن، کە ژمارەیان نزیکەی 4000 دەرچوو دەبێت.
ئاماژە بەوەکراوە، دەرچووانی ساڵی خوێندنی (2023-2024) ی پزیشکی گشتی ئەوانەی ئارەزوی دامەزراندنیان هەیە، فۆڕمی ئەلیکترۆنی پڕبکەنەوە و دوای پەسەندکرنی خشتەی بودجە لەلایەن وەزارەتی داراییەوە، بڕیاری دامەزراندنەکە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
هاوکات، بڕیارەکە دەرچووانی بەشی پزیشکی گشتیی هەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و دامەزراندنەکە بە یەک پاکێج دەکرێت.
لەوبارەیەوە، د. ئامانج وەفایی، وتەبێژی لقی هەولێری سەندیکای پزیشکانی کوردستان رایگەیاند، “وەزارەتی تەندروستی ناوی ئەو دەرچووانەی لە مانگی 11ی ساڵی رابردوو ناردووەتە وەزارەتی تەندروستیی عێراق بۆ دامەزراندنی دەرچووانی پزیشکیی گشتی لە هەرێمی کوردستان، لەسەر میلاکی وەزارەتی تەندروستیی فیدراڵی.”
لەم لینکەوە دەتوانن فۆڕمەکە پڕبکەنەوە
هێرشی موشەکی کرایە سەر ڕیازی پایتەختی سعودییە
22كاتژمێر لهمهوپێشترەمپ: ئێران هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە
تشرینی یهكهم 23, 2026نیویۆرک تایمز: ئەمریکا و ئیسرائیل خۆیان بۆ هێرشی گەورەو لەناکاو بۆ سەر ئێران ئامادە دەکەن
تشرینی یهكهم 22, 2026
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
18كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
18كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









