
هەرێم کەمال ئاغا
SNN-عەلی حەمە سەعید
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاماژە بەوەدەكات سبەی سێ شەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق كۆببێتەوە، بڕیارە لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیارێكی یەكلاكرەوە لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەرانی هەرێم بدرێت.
هەرێم كەمال ئاغا، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بە SNNی ڕاگەیاند: نوسراومان ئاراستەی سەرۆك وەزیرانی عێراق كردووە بۆ ئەوەی وەك فراكسیۆنە كوردیەكانی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەك ئەنجام بدەین، بەڵام تا ئێستا وادەی ئەو كۆبوونەوەیە دیارینەكراوە.
ئاماژەی بەوەشكرد، لەگەڵ نزیك بوونەوە لە هاتنی جەژنی قوربان، وابڕیارە سبەی سێ شەممە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەنجام بدرێت و لەو كۆبوونەوەیەدا بڕیار لەسەر ناردنی پارەی مووچەی مانگی پێنجی فەرمانبەران بدرێت ئەگەر بە قەرزیش بێت تا گرفتەكانی مووچە چارەسەر دەكرێن لە داهاتوودا.
سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، سەرۆكی یەكێتی لە هەوڵی بەردەوامدایە بۆ ئەوەی گرفتی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بە شێوەیەكی ڕیشەیی چارەسەر بكرێت، چونكە ناكرێت بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بكرێت و مانگێك مووچە بێت و دوو مانگ نەیەت، دەبێت ئەمە كۆتایی پێبێت.
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
هەواڵی زیاتر
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش -
ئهمریكا بۆ هاووڵاتیانی: بهپهله عێراق بهجێبهێڵن
19كاتژمێر لهمهوپێش
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
-
بەهۆی نەبوونی نەختینەوە دابەشکردنی مووچە لە عێراق دوادەکەوێت
19كاتژمێر لهمهوپێش
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









