سەرۆكی كێڵگە پەلەوەرییەكان، داوای بەهاناوەچوون لە سەرۆكی یەكێتی دەكات

كێڵگهیهكى پهلهوهرى له ههرێمى كوردستان | فۆتۆ: SNN
SNN-عەلی حەمەسەعید
سەرۆكی كۆمەڵەی كێڵگەپەلەوەرییەكان ئاماژەبەوەدەكات ئەو سیاسەتەی حكومەتی هەرێم گرتویەتییە بەر بووەتە هۆی ئیفلاسپێكردنی خاوەن كێڵگەپەلەوەرییەكان بەجۆرێك لە جەژنی ڕەمەزانەوە تا ئێستا زیاد لە 60 ملیار دینار زیانمان بەركەوتووە.
نازم عەبدوڵا، سەرۆكی كێڵگە پەلەوەرییەكان بە SNNی ڕاگەیاند: نزیكەی دوو مانگە و بە دیاریكراوی لەدوای جەژنی ڕەمەزانەوە خاوەن كێڵگەپەلەوەرییەكان لە زیاندابووین، ئەو سیاسەتەی حكومەتی هەرێم گرتوویەتییە بەر بووەتەهۆی ئیفلاسبوونی خاوەن كێڵگەپەلەوەرییەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد، تەنها لەماوەی دوو مانگی ڕابردوودا زیاد لە 60 ملیار دینار زیان بەر خاوەن كێڵگەپەلەوەرییەكان كەوتووە، ئێستا دۆخەكە وای لێهاتووە بەرهەمهێنان و فرۆشتنی مریشك هیچ سوودێكی نەماوە و بە زیان دەشكێتەوە بەسەر خاوەن كێڵگەپەلەوەرییەكان.
سەرۆكی كێڵگەپەلەوەرییەكان داواشی لە ( بافل تاڵەبانی) سەرۆكی یەكێتیكرد كە بێتە سەرهێڵ و خەمێك لە گرفتەكانیان بخوات، چونكە حكومەتی هەرێم بەتەواوی پشتگوێی خستوون، ئەگەریش ئەم دۆخە بەردەوامی هەبێت ئەوا لەماوەی كەمتر لە دوو ساڵی داهاتوو شتێك نامینێت بەناوی بەرهەمی كێڵگە پەلەوەرییەكان.
هەواڵی زیاتر
دەربارەی ئێمە
ئەرکمان پێدانی هەواڵی ڕاست و دروستە دەربارەی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە بە گشتی، لە ڕێگەی ستانداردەکانمانەوە هەوڵ بۆ باشترینەکان دەدەین.
ئەگەر لەبیرت کرد
بنکۆڵکاری
-
هەولێر شاری باڵەخانە بەرزەکان بەڵام بێ ژێرخان
كانونی دووهم 5, 2022 -
بڵاوبوونەوەی ڤيديۆی سێکسی لە تۆڕەکۆمەڵايەتييەکاندا
تهمموز 6, 2021









